داهاتی سلێمانی زیاتر له سه‌دا 300 زیادی كرد
وێستگه‌نیوز-
ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت داهاتی یه‌ك هه‌فته‌ی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ی راگه‌یاند كه به‌راورد به داهاتی هه‌فته‌ی پێشوو زیاتر له سه‌دا 300 زیادی كردووه.
ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت بڵاویكرده‌وه كه داهاتی یه‌ك هه‌فته‌ی سلێمانی له رۆژی 4ی كانوونی دووه‌م تا ئه‌مڕۆ 10ی كانوونی دووه‌می 2025، بڕی 5 ملیار و 734 ملیۆن و 282 هه‌زار و 450 دینار بووه.
ماڵپه‌ڕه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه له‌و بڕه 4 ملیار و 747 ملیۆن و 387 هه‌زار و 56045 دیناری نه‌ختینه‌یه كه سه‌دا 83ی كۆی داهاته‌كه ده‌كات.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه 986 ملیۆن و 895 هه‌زار دیناری به‌شێوه‌ی چه‌كه كه رێژه‌ی 17% پێكده‌هێنێت.
ئه‌مه‌ش ده‌ریده‌خات كه داهاتی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه به‌راورد به هه‌فته‌ی پێشوو كه 1 ملیار و 355 ملیۆن و 152 هه‌زار و 500 دینار بووه، به‌ڕێژه‌ی 323.147% زیادیكردووه.
به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت، ئێستا رۆژانه سه‌رجه‌م داهاته نانه‌وتییه‌كانی پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و هه‌ردوو ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی گه‌رمیان و راپه‌ڕین له ماڵپه‌ڕه‌كه تۆمار ده‌كرێت و بڵاوده‌كرێته‌وه.
له 15ی كانوونی یه‌كه‌می 2022 قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پڕۆژه‌ی شه‌فافییه‌تی له‌باره‌ی داهات و خه‌رجی راگه‌یاند، به‌ڵام تائێستا پڕۆژه‌كه نه‌توانراوه سه‌رتاسه‌ری له هه‌رێمی كوردستان بكرێت.
PM:06:11:10/01/2025
ئه‌م بابه‌ته 872
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت