قه‌ره‌یلان: هێشتا دەوڵەتی توركیا خاوەندارێتیی روونی لە پرۆسەی ئاشتی نەكردووە
وێستگه‌نیوز-
موراد قه‌ره‌یلان ئه‌ندامی كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری پارتی كرێكارانی كوردستان "په‌كه‌كه" رایگه‌یاند كه پشتیوانی ئه‌و پرۆسه‌یه ده‌كه‌ن كه عه‌بدوڵا ئۆجالان پێشی ده‌خات، ده‌شڵێت: " هێشتا دەوڵەتی توركیا خاوەندارێتیی روونی لە پرۆسەی ئاشتی نەكردووە".
موراد قه‌ره‌یلان له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی فوڕات وتی: "پاش ماوه‌یه‌كی درێژ له گۆشه‌گیری، پاش سه‌ردانه‌كه‌ی عومه‌ر ئۆجالان، شاندی ده‌م پارتی سه‌ردانی ڕێبه‌رمانیان كرد. ئه‌مه له‌ڕووی ئاگاداربوونمان له ته‌ندروستی ڕێبه‌رێتی و وه‌رگرتنی سڵاو و بڵاوكردنه‌وه‌ی په‌یامه‌كانی سه‌باره‌ت به پرۆسه‌كه له ڕاگه‌یاندندا، بۆ پارته‌كه‌مان و گه‌له‌كه‌مان جێی خۆشحاڵی بوو. ئه‌مه ڕه‌وشێكی زۆر گرنگه بۆ ئێمه. به تایبه‌تی دیداری سری سوره‌یا ئۆنده‌ر و په‌روین بوڵدان له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ر ئاپۆ زۆر گرنگه، به‌وپێیه‌ی پێشتر له ڕابردوودا چه‌ندین جار له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ر ئاپۆ كۆبوونه‌ته‌وه بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر. هه‌روه‌ها به وردی چاودێری ئه‌م پرۆسه‌یه ده‌كه‌ین".
وتیشی: "ڕێبه‌ر ئاپۆ له ماوه‌ی 32 ساڵی ڕابردوودا به‌رده‌وام هه‌وڵی داوه چاره‌سه‌ری سیاسی-دیموكراتیك بۆ پرسی كورد بدۆزێته‌وه، هه‌وڵیداوه هه‌موو ده‌رفه‌ته‌كان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به‌كاربهێنێت. ڕێبه‌ر ئاپۆ، له دوایین جاردا له‌سه‌ر بانگه‌وازی سه‌رۆكی مه‌هه‌په ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی، جارێكی دیكه ده‌یه‌وێت هه‌نگاو بنێت بۆ چاره‌سه‌ری دیموكراتیكی پرسی كورد. ئێمه ده‌بینین كه رێبه‌رمان هه‌وڵێكی گرنگ له‌م ڕووه‌وه ده‌دات".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "ئێستا ده‌م پارتی زنجیره كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ چه‌ند پارتێك ئه‌نجام ده‌دات. ئه‌مه كارێكی زۆر به‌نرخ و گرنگه. ئێمه وه‌ك ته‌ڤگه‌ره‌كه‌مان به فه‌رمی ڕامانگه‌یاندووه كه پشتیوانی ئه‌و پرۆسه‌یه ده‌كه‌ین كه ڕێبه‌ر ئاپۆ پێشی ده‌خات. ته‌ڤگه‌ره‌كه‌مان و پارته‌كه‌مان بۆ هه‌میشه گرێدراوی ڕێبه‌ر ئاپۆیه و باوه‌ڕێكی پته‌وی هه‌یه. له‌م ڕووه‌وه هیچ كێشه‌یه‌ك نییه".
باسی له‌وه‌شكرد كه "تا ئێستا له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاته‌وه ئاماژه‌یه‌ك نییه بۆ پرۆسه‌ی نوێ. به‌پێچه‌وانه‌وه ڕۆژانه هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ناوبردن و توندوتیژیمان لێ ده‌كه‌ن. ئه‌مه ناكۆكییه. ئێمه له‌م پێشهاتانه تێده‌گه‌ین كه به‌رپرسانی ده‌وڵه‌ت هه‌ندێك دیدار له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ر ئاپۆ له ئیمراڵی ئه‌نجام ده‌ده‌ن، به‌ڵام ده‌وڵه‌ت هێشتا خاوه‌ندارییه‌كی ڕوونی لێ نه‌كردووه. پێویسته ئاماژه به‌وه بكرێت كه هه‌وڵه‌كانی ڕێبه‌ر ئاپۆ بۆ خوشك و برایه‌تی تورك-كورد له‌م پڕۆسه مێژووییه‌دا هه‌وڵی ئاسایی نین، به‌ڵكو هه‌وڵی مێژوویین. ئه‌مه بۆ ئاینده و به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌ی توركیا گرنگه. نابێت ئه‌م هه‌وڵه گرنگانه بێ وه‌ڵام بمێننه‌وه. تا ئێستا هیچ وه‌ڵامێكی فه‌رمی نه‌دراوه‌ته‌وه. له‌بری ئه‌وه‌ی وه‌ڵامێكی ئه‌رێنی بده‌نه‌وه، جووڵه و قسه‌گه‌لێك ده‌كه‌ن كه ده‌بنه مایه‌ی نیگه‌رانیی و مه‌ترسیی قووڵ".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "زاراوه‌ی وه‌ك (سه‌ركرده‌ی تیرۆریست، بكوژی منداڵ) كه تا ئێستاش له‌لان میدیاكانی توركیاوه بۆ وه‌سفكردنی ڕێبه‌رمان به‌كاریده‌هێنن، ته‌نها زمانی ئاژاوه‌گێڕی نین؛ له ڕاستییدا بێڕێزییه به‌رامبه‌ر ئیراده‌ی گه‌له‌كه‌مان. پێناسه‌ی وه‌ها دژی مرۆڤێك كه گه‌لی كورد وه‌ك ڕێبه‌ری خۆی قبوڵی ده‌كات و باوه‌ڕی پێیه‌تی، بێڕێزیی و سوكایه‌تیكردنه به ئیراده‌ی گه‌لی كورد. مادام ڕێبه‌ر ئاپۆ كه‌سێكی ئاسایی نییه، به‌ڵكو ڕێبهرێكه كه نوێنه‌رایه‌تی گه‌لێكی دێرین ده‌كات، بۆیه هه‌ر نزیكایه‌تییه‌ك به‌رامبه‌ر ڕێبه‌ر ئاپۆ، نزیكایه‌تییه به‌رامبه‌ر ته‌واوی گه‌له‌كه‌مان. بۆیه هه‌ڵوێستی دوورخستنه‌وه‌ی ڕێبه‌رێتی و ته‌ڤگه‌ر و گه‌لی كورد له یه‌كتر، سیاسه‌تی شه‌ڕی تایبه‌ته، زمانی شه‌ڕی تایبه‌ته."
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه هه‌مووان ده‌زانن ئه‌مه ڕاست نییه و زۆرینه‌ی كورد له‌پشتی ڕێبه‌ر ئاپۆن. چونكه ڕاستی ده‌زانن، بۆیه ڕوو له ڕێبه‌ر ئاپۆ ده‌كه‌ن. له‌لایه‌ك ئه‌م تێكۆشانه‌ی ده‌كرێت، ئه‌و به‌رخۆدانه‌ی پێش ده‌خرێت، ئه‌و پێشهاتانه‌ی له‌گه‌ڵ جه‌نگی جیهانیی سێیه‌م له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ركه‌وتن، ئه‌وانی ناچاركرد له ده‌رگای ڕێبه‌ر ئاپۆ بده‌ن. گوتیان ناچارن كه بچنه به‌ر پێی ڕێبه‌ر ئاپۆ، كه‌چی له‌ولاوه هێشتا زمانی ڕق و سوكایه‌تی به‌كارده‌هێنن. ڕاگه‌یاندنی ئۆپۆزیسیۆنیش ڕۆڵی هه‌یه و له‌م ڕووه‌وه هه‌ڵوێستی جیاواز نیشان ده‌دات".
له به‌شێكی تری چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا موراد قه‌ره‌یلان ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر وه‌ك ئه‌وان ده‌ڵێن ته‌ڤگه‌ری ئازادیی كوردستان به قۆناغێكی سه‌ختدا تێده‌په‌ڕێت، یان وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن ته‌ڤگه‌ره‌كه‌مان بێكاریگه‌ر كراوه، ئه‌وا پێویستیان به شتێكی له‌م جۆره نه‌ده‌بوو. له ڕه‌وشێكی وه‌هادا نه‌ده‌چوونه به‌ر ده‌رگای ڕێبه‌ر ئاپۆ. ئاشكرایه كه تێكۆشانی ئێمه خاوه‌ن هێز و ئیراده‌یه و ئه‌كته‌رێكی سه‌ره‌كییه له‌و پرسه‌دا كه داهاتووی توركیا دیاری ده‌كات. گوایه مه‌به‌ست له‌مه ڕێكخۆشكردنه بۆ چه‌ند پێشكه‌وتنێك، به‌ڵام ئسلوب و زمان و نزیكایهتییهكهیان پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌یه. هیچ پرۆسه‌یه‌ك به‌م زمان و نزیكایه‌تییه پێش ناكه‌وێت. بۆیه ده‌بێت ئه‌م ئسلوبه بگۆڕدرێت. ئه‌گه‌ر له‌م ڕووه‌وه، هه‌ڵوێست و نزیكایهتییهكهیان به‌رامبه‌ر گه‌لی كورد جدی بێت و خواستی خوشك و برایه‌تی و ئاشتی ناوخۆییان هه‌بێت، هه‌ر به قسه نابێت، لانی كه‌م با سه‌ره‌تا زمانی شه‌ڕی خۆیان و هه‌ڵوێستی خۆیان بگۆڕن. له‌كوێی دنیا بینراوه، ئاشتی به شه‌ڕ و هه‌ڕه‌شه بێته‌دی؟".
روونیشیكرده‌وه كه "گه‌لی كورد كێشه‌ی متمانه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی تورك هه‌یه. سه‌ره‌تا ڕێوشوێنی دروستكردنی متمانه پێویسته. ده‌وڵه‌ت ده‌بێ سه‌ره‌تا به هه‌ڵوێست و زمانی خۆی متمانه په‌یدا بكات و دواتر هه‌نگاوی پراكتیكی بنێت. تا ئێستا گۆشه‌گیریی ڕێبه‌ر ئاپۆ هه‌ڵنه‌گیراوه، هێرش له گۆڕه‌پانی سه‌ربازی به‌رده‌وامه، هێرشی ئاسمانی ڕۆژانه به‌رده‌وامه، فشار و گرتن له دژی گه‌له‌كه‌مان به‌رده‌وامه. به‌گوێره‌ی دوایین زانیارییه‌كانی ڕاگه‌یاندنه‌كان، 65 كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و سیاسه‌تی فشاری فاشیستی به‌رده‌وامه. له ڕۆژئاوا ڕه‌وشی شه‌ڕ هه‌یه و پێداگرن له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی شه‌ڕ، به واتایه‌كی تر بچوكترین گۆڕانكاری له سیاسه‌تی توندوتیژی و له‌ناوبردن نییه. بۆ نموونه؛ جێگری سه‌رۆكی گشتی مه‌هه‌په چه‌ندین جار پرسی ئازادكردنی زیندانیانی نه‌خۆش و به‌ساڵاچووی وروژاندووه. ئه‌مه شتێكه كه ده‌كرێت له هه‌ر وڵاتێك و به شێوه‌یه‌كی ئاسایی ڕووبدات، به‌ڵام ده‌نگێك له به‌ره‌ی ئاكه‌په‌وه هیچ هه‌ڵوێستێك نییه، گوێیان لێی داخستووه. ئایا نیاز و نزیكایه‌تی چاره‌سه‌ر، به‌م جۆره‌یه؟ ڕوونه كه هیچ شتێكی له‌و جۆره له به‌ره‌ی ئاكه‌په‌وه نییه.
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه له ئێسته‌وه، له چه‌په‌وه بۆ ڕاست، زۆربه‌ی سیاسه‌تی توركیا، چاره‌سه‌ری پرسی كورد له‌و چاره‌سه‌ره‌دا ده‌بینن كه ڕێبه‌ر ئاپۆ ده‌ستنیشانی كردووه. به‌گوێره‌ی چاودێرییه‌كانی ئێمه، سه‌ره‌ڕای نزیكایه‌تیی نابوێرانه و هه‌ڵوێستی لاواز، لێدوانی پشتیوانی بۆ پرۆسه‌كه سه‌ری هه‌ڵداوه. به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌دا، ئه‌و لایه‌نه‌ی به ئاشكرا هه‌ڵوێست نیشان نادات و ده‌ست له زمانی شه‌ڕ و توندوتیژی هه‌ڵناگرێت و به‌رده‌وامه له شه‌ڕخوازی، ته‌یب ئه‌ردۆغان و ئاكه‌په‌ن. ڕه‌وشی ئێسته وا دێته به‌رچاو. ئێسته‌ش له‌بری ڕاستی، په‌نا بۆ تاكتیك و زمانی شه‌ڕی تایبه‌ت ده‌بات. بۆ ڕه‌وشی چاره‌سه‌ر ده‌بێت ڕاستییه‌كان ببینن. ده‌ست له زمان و هه‌ڵوێست و پراكتیكی پێشوویان هه‌ڵبگرن.
له‌وه‌ڵامی لێدوانی به‌رپرسانی ئێستای توركیاش كه ده‌ڵێن په‌كه‌كه لاواز بووه و هێزی سه‌ربازییان خه‌ریكه ته‌واو ده‌بێت، قه‌ره‌یلان ده‌ڵێت: "ڕاستییه‌كان به‌و شێوه‌یه نییه و ته‌واو پێچه‌وانه‌كه‌یه‌تی. ئێمه له باشترین و سه‌ركه‌وتووترین قۆناغی مێژووی تێكۆشانمانداین. ئه‌ندامانی كۆنسه‌ی فه‌رمانده‌ییمان تا ئێستاش له ناوچه‌كانی سنووری توركیان، و هێزه‌كانی گه‌ریلامان له سه‌رانسه‌ر سنوور جێگیربوون".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی په‌كه‌كه پێیوایه كه "چوار ساڵه له هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا، واته له‌سه‌ر خاكی باشووری كوردستان، به پشتیوانی ناتۆ و په‌ده‌كه و ده‌وڵه‌تی عێراق، پرۆژه‌ی داگیركاری هه‌یه. ئامانجی ئه‌م پرۆژه‌یه ئه‌وه بوو، له‌ماوه‌ی ٢ بۆ ٣ مانگدا، كۆتایی به ئێمه بهێنن و هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا نه‌هێڵن. به‌ڵام ئه‌وه چوار ساڵه نه‌یانتوانیوه بگه‌نه زاپ. به هه‌موو هێزی خۆیان و به به‌كارهێنانی ته‌كنیك و چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراو و چه‌ته‌كانی سوریا و هێزه‌كانی په‌ده‌كه و ده‌وڵه‌تی عێراق، ویستیان له زاپ و مه‌تینا ئه‌نجامێك به‌رامبه‌ر گه‌ریلا به‌ده‌ست بهێنن. به‌ڵام كامه ئه‌نجام، چیان به‌ده‌ست هێنا؟".
راشیگه‌یاند كه "هه‌وڵه‌كانی ڕێبه‌ر ئاپۆ له چوارچێوه‌ی چاره‌سه‌رییدا گه‌لێك گرنگه. بۆ گه‌لانی توركیا و گه‌لانی هه‌رێمه‌كه زۆر باش و گرنگه، درووسترین جۆری چاره‌سه‌رییه. ده‌بێت ئاوا هه‌ڵسه‌نگێندرێت. به‌ڵام گه‌ر ده‌سه‌ڵاتداری ئاكه‌په به شێوه‌یه‌كی دروست نزیكی نه‌بێته‌وه، پێش هه‌موو شتێك خۆی له ناوده‌بات. له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕاستیانه‌دا نزیكایه‌تییه‌كی پێچه‌وانه ده‌بێته هۆكاری دۆڕاندنی ئه‌وان. یانی له‌م قۆناغه‌دا نه‌ك به ته‌نها گه‌لی كورد، گه‌لانی توركیا و ده‌وڵه‌تی توركیش پێویستی به چاره‌سه‌ری هه‌یه. له‌گه‌ڵ هه‌موو ئهمانهده گه‌ر شه‌ڕ ههڵبژێرنن، ئه‌مه ده‌بێته شتێكی جیاواز. ڕێبه‌ر ئاپۆ بژارده‌ی گه‌لی كوردی ده‌رخست، به‌ڵام گه‌ر ئه‌وان گوێ نه‌ده‌نێ و به كه‌می سه‌یربكه‌ن و له فریودان و شه‌ڕی تایبه‌ت به‌رده‌وام بن، ئه‌وان له‌ناوده‌چن. ئایدیای ئێمه له‌م بابه‌ته‌دا ڕوون و ئاشكرایه. ئایدی سه‌ركه‌وتنمان له بواری سه‌ربازییدا له هه‌موو هه‌نگاوه‌كاندا به‌هێزتره و به ئه‌زموونی 40 ساڵی قوڵاتی تاكتیكی، پێرفۆرمانسی سه‌ربازیمان، ئاستی ته‌نكنیكی و ڕوحی فیدایانه‌ی هێزه‌كانمان له شه‌ڕی ڕه‌وای پاراستندا سه‌رده‌كه‌ون. ئه‌زموونێك كه ستراتیژ و تاكتی ئه‌مه پێش ده‌خه‌ن له ئارادایه. به‌ڵام له كاتی سه‌رله‌نوێ دیزانكردنهوهی هه‌رێمدا پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ری له لایه‌ن ڕێبه‌رێتیمانه‌وه پێشخراوه، بۆ هه‌موو كه‌سێك زۆر گرنگه. هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌مه زۆر گرنگه. له دۆخی پێچه‌وانه‌دا شه‌ڕ له هه‌رێمه‌كه‌دا به‌هێزتر ده‌بێ و ئیمكانی سه‌ركه‌وتنی ده‌وڵه‌تی تورك له‌م شه‌ڕه‌دا نییه. هاوسه‌نگییه‌كان گۆڕی. شانس و ده‌رفه‌تی سه‌ركه‌وتنی گه‌لی كورد و هێزه شۆڕشگێڕه‌كانی هه‌رێمه‌كه له هه‌موو هه‌نگاوه‌كاندا زیاتر بووه".
PM:05:46:10/01/2025
ئه‌م بابه‌ته 672
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت