بایدن پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ سەرۆکی نوێی لوبنان راگەیاند
وێستگەنیوز_
سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، سەرۆكی نوێی لوبنان دەتوانێت رووبەرووی كێشەكانی وڵاتەكەی ببێتەوە و واشنتۆنیش بەهەموو شێوەیەك پشتیوانی دەكات.
جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، پێی وایە هەڵبژاردنی جۆزێف عەون، بەسەرۆكی لوبنان كەسە راستەكەیە، چونكە دەتوانێت سەركردایەتی و سەرپەرشتیی ئاگربەستی ئیسرائیل و حیزبوڵڵا بكات و رووبەرووی كێشەكانی وڵاتەكەشی ببێتەوە، واشنتۆنیش بەهەموو شێوەیەك پشتیوانی دەكات.
باڵیۆزخانەی ئەمریكاش لە لوبنان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس نووسیویەتی، پابەندن بە كاركردن لە نزیكەوە لەگەڵ سەرۆكی لوبنان كە هەوڵەكانی بۆ یەكخستنی وڵاتەكەی و چاكسازی دەستپێدەكات و داهاتوویەكی خۆشگوزەران بۆ لوبنان فەراهەم دەكات.
هەڵبژاردنی جۆزێف عەون بە سەرۆكی لوبنان لەكاتێكدایە، ئەو وڵاتە بە چەندین قەیرانی ئابووری و سیاسی و سەربازیدا تێپەڕدەبێت.
PM:02:35:10/01/2025
ئهم بابهته 1028
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت