بافڵ تاڵەبانی بۆ د. لەتیف رەشید: پێویستە سەرکردە و لایەنە سیاسییەکان لە بەغدا هەماهەنگ بن


وێستگەنیوز-

بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و د. لەتیف جەمال رەشید، سەرۆک کۆماری عیراق لە بەغدا کۆبوونەوە.


لە کۆبوونەوەکەدا باس لە دۆخی عێراق و مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کرا و داواشکرا چیتر ماف و شایستەداراییەکانی هەرێمی کوردستان تێکەڵی ململانێ و ناکۆکییەکان نەکرێت.

لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لە بارەی گرنگی سەقامگیری سوریا و ناوچەکە کرا و بافڵ تاڵەبانی رایگەیاند، "پێویستە مافی هەموو لایەنێک لە سوریا پارێزراوبێت بە تایبەت گەلی کورد. بۆ پاراستنی سەقامگیری ناوچەکەش گرنگە کە لەگەڵ هاوپەیمانان هەماهەنگ و هاریکار بین".

لە کۆتاییدا بافڵ تاڵەبانی ئاماژەی بەوە کرد، "لەگەڵ هەموو ئەو گۆڕانکارییانەی ناوچەکەی گرتووەتەوە پێویستە سەرکردە و لایەنە سیاسییەکان لە بەغدا هەماهەنگ بن لە گفتووگۆی بنیادنەرانە بۆ سەقامگیری ناوچەکە لەگەڵ پابەندبوون بە دەستووری عێراق".


PM:10:19:09/01/2025






ئه‌م بابه‌ته 2872 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو