لەبارەی پرسی مووچەوە کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجام دەدرێت


وێستگەنیوز-

بڕیارە رۆژی شەممەی هەفتەی داهاتوو ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجام بدات.


سەرچاوەیەکی باڵا بە میدیای یەکێتی راگەیاندووە، "ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاریداوە رۆژی شەممە 11ی کانوونی دووەمی 2025 کۆبوونەوەیەکی نائاسایی لەبارەی پرسی مووچەوە ئەنجامبدات".

ئاماژە بەوەشکراوە، "ئەنجومەنی وەزیران سەرجەم وەزیرە کوردەکانی حکومەتی عێراق و سەرۆکی فراکسیۆنە کوردستانییەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی بۆ کۆبوونەوەکە بانگهێشتکردووە".

سەرچاوەکە دەڵێت "لە کۆبوونەوە نائاساییەکەدا گفتوگۆ لەبارەی دانانی نەخشەڕێگەیەک بۆ چارەسەرکردنی پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت".




PM:07:30:09/01/2025


ئه‌م بابه‌ته 3144 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو