قوباد تاڵەبانی لەگەڵ ژمارەیەک لە گەنجان و نوێنەرانی رێکخراوی کۆمەڵگای مەدەنی لە هەولێر کۆبووەوە
وێستگەنیوز_
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ژمارەیەک لە گەنجان و نوێنەرانی رێکخراوی کۆمەڵگای مەدەنی لە هەولێر کۆبووەوە.
جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەژماری فەرمی خۆی لە فەیسبووک دەڵێت: "گفتوگۆمان کرد لەبارەی چۆنییەتی بەهێزترکردنی رۆڵی رێکخراوەکان لە کۆمەڵگادا و پشتگیری تەواوی خۆم بۆ دووپات کردنەوە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "بەبێ کۆمەڵگەیەکی مەدەنی بەهێز و بەشداری زیاتری گەنجان لە پرسە جۆراوجۆرەکاندا، گەشەسەندنێکی بەردەوام و راستەقینەی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی بەدینایەت.
ئەوەشی خستووەتەڕوو: بەهێزترکردنی رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و چالاکترکردنی رۆڵی گەنجان لەناو ئەو رێکخراوانەدا؛ دەرگا بەڕووی گەشەسەندنی وڵاتەکەمان لە بوارە جیاوازەکاندا دەکاتەوە.
PM:03:48:09/01/2025
ئهم بابهته 4232
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت