کێشەی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان چارەسەرکرا
وێستگەنیوز_
سوارە عومەر، نوێنەری خاوەن ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان و لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان کۆبوونەوە.
دوای کۆبوونەوەکە سوار عومەر بەناوی ئەنجوومەنی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکەنەوە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، گەیشتوونەتە ئەو بڕیارەی کە ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە رابردوودا دەستیان بەسەردا گیراوە، ئەگەر تاوانیان پێنەکرابێت، پێویستە بگەڕێندرێنەوە بۆ خاوەنەکانیان.
یەکێکی دیکە لە خاڵەکان ئەوەیە، نابێت ئەو ئۆتۆمبێلانە لە پێشانگەکانی ئۆتۆمبێل کڕین و فرۆشتنیان پێوەبکرێت تاوەکو چارەسەرێکیان بۆ دەدۆزرێتەوە.
نوێنەری خاوەن ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان دەڵێت، خاوەنی ئۆتۆمبێلەکان دەتوانن لە ئەمڕۆوە ئۆتۆمبێلەکانیان بەکاربهێنن و بچنەوە سەر شەقامەکان.
نوێنەری خاوەن ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانی دا وردەکاریی رێککەوتنەکەی خوێندەوە:
1. بڕیاری دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان بەکاتی راگیرا
2. ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە ماوەی رابردوودا دەستیان بەسەردا گیراوە، ئەگەر تاوانی پێ نەکرابێت دەدرێنەوە خاوەنەکانیان
3. رێگری بکرێت لە داخڵکردنی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا
4. یاسا بەرکارەکان بەسەر هەموو کەس و ئۆتۆمبێلێک وەکو خۆی جێبەجێ دەکرێت و نابێت کەس یاساشکێنی بکات
5. رێگە نادرێت کڕین و فرۆشتن بە ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتاوە بکرێت تاوەکو بڕیار دەدەچێت
6. داوا دەکەین کێشەی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکانی هەولێر، دهۆک و سۆرانیش چارەسەر بکرێت.
ئەمە دوای ئەوە دێت، لە سەرەتای مانگی 12ـی 2024، لیژنەی باڵای ئەمنی سلێمانی بڕیاری دەستبەسەرداگرتن و قەدەغەی هاتووچۆی بۆ ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان دەرکرد.
PM:02:45:09/01/2025
ئهم بابهته 4744
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت