کەشناسى: پلەکانى گەرما نزم دەبنەوە و بارانبارین دەستپێدەکاتەوە


وێستگەنیوز_

کەشناسى عێراق رایگەیاند، پلەکانى گەرما روو لە نزمبوونەوەى زیاتر دەکەن و پێشبینى دەکرێت لە رۆژى شەممەوە باران دەستپێبکاتەوە.

کەشناسى عێراق دەڵێت: بەپێى پێشبینییەکان لە رۆژى شەممەوە باران لە زۆربەى ناوچەکانى هەرێم پێشبینى کراوە و بە بڕى جیاواز دەبارێت.

دەشڵێت، خێرایی با تا ئەمڕۆش دەمێنێتەوە و لەم شەوەوە کۆتایی دێت.

هەروەها کەشناسی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و خێرایی با لە نێوان 10 بۆ 15کم دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەزرترین پلەی گەرما بۆ ئەمڕۆ و سبەی لە گەرمیان 24 پلەی سیلیزییە و نزمترین پلەی گەرما لە سلێمانی و هەڵەبجە 16 پلەی سیلیزییە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 19 پلەى سیلیزى

سلێمانی : 16 پلەى سیلیزى

دهۆک : 18 پلەى سیلیزى

کەرکوک : 21 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 16 پلەى سیلیزى

زاخۆ : 19 پلەى سیلیزى

گەرمیان : 24 پلەى سیلیزى


PM:01:14:09/01/2025


ئه‌م بابه‌ته 2104 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو