بافڵ تاڵەبانی بڕیاری کۆتایی لەبارەی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا دەدات
وێستگەنیوز_
بەگوێرەی زانیارییەکان، "بە بڕیاری بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، رێگە بە ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان دەدرێت بێنەوە سەر شەقامەکان و لە ئەمشەوەوە رێگریان لێ ناکرێت."
ئەمرۆ پێنجشەممە 9ـی 1ـی 2025، چەند میدیایەکی نزیک لە یەکێتی ئاشکرایان کردووە: بە بڕیاری سەرۆکی یەکێتی رێگە بە ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان دەدرێت بێنەوە سەر شەقامەکان و لە ئەمشەوەوە رێگریان لێ ناکرێت."
سوارە عومەر، نوێنەری خاوەن ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان رایگەیاندووە، "سەرۆکی یەکێتی بەڵێنی پێدانی ئاڕمی پێداوین لە بەرامبەر بڕێک ڕسومات، بۆ ئەوەی دووبارە بێ کێشە بگەڕێینەوە سەر شەقامەکان."
هاوکات، بڕیارە کاتژمێڕ 02:00ـی پاشنیوەرۆی ئەمڕۆ کۆنگرەی رۆژانامەوانی نوێنەری خاوەن ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان (مەلیکە و شاهێنە و جۆرەکانی دیکە) لەبەردەم ماڵی مام جەلال لە دەباشان بەڕێوەبچێت.
PM:12:57:09/01/2025
ئهم بابهته 9968
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت