ئەمڕۆ لوبنان سەرۆكی وڵات هەڵدەبژێرێت
وێستگەنیوز_
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 9ـی 1ـی 2025، دوای زیاتر لە دوو ساڵ لە بۆشایی یاسایی، ئەمڕۆ لوبنان سەرۆكی وڵات هەڵدەبژێرێت.
بەگوێرەی راگەیاندراوی میدیاکانی ئەو وڵاتە، لایەنە سیاسیەكانی لوبنان بە ئۆپۆزسیۆنیشەوە رێككەوتوون كە ئەمڕۆ سەرۆكێكی نوێ بۆ وڵاتەكەیان هەڵبژێرن.
ئاماژە بەوەشکراوە،، لەدوای دانوستانێكی زۆر هەمووان رێككەوتوون بۆ هەڵبژاردنی ژەنەڕاڵ جۆزێف عەون فەرماندەی سوپا، وەك سەرۆكی داهاتووی ئەو وڵاتە.
بریاریشە کاتژمێڕ 11:00ـی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بە كاتی ئەو وڵاتە، پەرلەمانی لوبنان تایبەت بە پرسی هەڵبژاردنی سەرۆكی وڵاتەكە کۆببێتەوە و كۆتایی بە چۆڵی ئەو پۆستە بهێنێت.
بڕیارە لە دانیشتنەكەدا، ژان ئیڤ لۆدریان نێردەی فەڕەنسا و باڵیۆزانی پێنج وڵاتی دیكە ئامادەی دانیشتنەكە دەبن.
ئەمە لە کاتێکدایە، ماوەی زیاتر لە دوو ساڵە پۆستی سەرۆک کۆماری لوبنان پڕ نەکراوەتەوە. ئەوەش هۆكار بووە لە قووڵبوونەوەی قەیرانە یەك لە دوای یەكەكان كە لەو وڵاتەدا روویداوە.
AM:10:49:09/01/2025
ئهم بابهته 304
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت