لە شەوی رابردووەوە سەدان کەس لە بەنداوی تشرین دژی هێرشەكانی توركیا دەستیان بە ئێشكگریی كردووە
وێستگەنیوز_
پاش هێرشەكانی توركیا چالاكی ئێشكگریی لە بەنداوی تشرین دەستیپێكرد و خۆبەڕێوبەریی باكوور و رۆژهەڵاتی سووریاش رایگەیاند، ئەگەر هێرشەكان بەردەوام بێت كارەساتی مرۆیی روودەدات.
سەدان كەس لە دانیشتوانی كانتۆنەكانی جزیرە و رەققە و تەبقا دژی هێرشەكانی توركیا بۆسەر بەنداوی تەشرین لە شەوی رابردووەوە دەستیان بە ئێشكگریی كردووە و وەك قەڵغانێك لە نزیكی ئەو بەنداوە جێگیر بوون.
لە راگەیەنراوێكدا بەڕێوبەرایەتی خۆسەر لە باكوور و رۆژهەڵاتی سووریا بڵاوی كردەوە بەهۆی هێرشەكانی دوێنی توركیا دژی كاروانی هاوڵاتیانی مەدەنی لە نزیك بەنداوی تشرین، سێ كەس شەهیدبوون و 15 كەسی دیكەش برینداربوون.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەگەر توركیا و چەكدارانی سووریی سەر بەو وڵاتە بەردەوام بن لە هێرشكردنە سەر بەنداوەكە، دوور نییە كارەساتی مرۆیی رووبدات، چونكە هێرشەكانی رابردووش زیانی زۆری بە بەنداوەكە گەیاندووە و ژیانی هەزاران كەس كەوتووەتە مەترسییەوە.
AM:09:54:09/01/2025
ئهم بابهته 1036
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت