مه‌زڵوم عه‌بدی: له‌گه‌ڵ‌ ئیداره‌ی‌ نوێ له‌سه‌ر ره‌تكردنه‌وه‌ی‌ دابه‌شكردنی‌ سوریا رێككه‌وتووین


وێستگه‌نیوز-
فه‌رمانده‌ی گشتی‌ هێزه‌كانی سوریای دیموكرات "هه‌سه‌ده‌" رایگه‌یاند كه‌ له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی نوێی‌ سوریا له‌سه‌ر ره‌تكردنه‌وه‌ی هه‌ر پرۆژه‌یه‌ك بۆ دابه‌شكردنی ئه‌و وڵاته‌ رێككه‌وتوون.

رۆژی‌ چوارشه‌ممه‌، 8ی كانوونی دووه‌می 2025، مه‌زڵوم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) له‌ لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی فرانس پرێس وتی‌: "مانگی ڕابردوو چاوپێكه‌وتنێكی ئه‌رێنی له‌ نێوان وه‌فدی هه‌سه‌ده‌ و ده‌سه‌ڵاتدارانی نوێی سوریا له‌ دیمه‌شق ئه‌نجام دراوه‌".

وتیشی‌: "له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی نوێی دیمه‌شق، رامانگه‌یاندووه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كپارچه‌یی و سه‌قامگیریی خاكی سووریاین و هه‌ر جۆره‌ پرۆژه‌یه‌ك كه‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ یه‌كپارچه‌یی وڵات بكات، ره‌تی ده‌كه‌ینه‌وه‌".


PM:11:58:08/01/2025


ئه‌م بابه‌ته 4388 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو