بلینكن: هه‌وڵده‌ده‌ین توركیا ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی دژی كورد له سوریا ئه‌نجام نه‌دات
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ئه‌نتۆنی بلینكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، پشتڕاستی كرده‌وه، كه وڵاته‌كه‌ی له هه‌وڵه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره به‌رده‌وامه بۆ رێگریكردن له ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی دژی كورد له سوریا.
بلینكن له میانی كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له پاریس وتی: " له به‌رژه‌وه‌ندیی هیچ لایه‌كدا نییه له سوریا ته‌نگژه هه‌بێت، ئێمه به‌جددی هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین ئه‌وه روونه‌دات".
وتیشی: "10 هه‌زار گیراوی داعش له‌ژێر چاودێریی دۆسته كورده‌كانماندان. ئیداره‌ی داهاتووی تره‌مپیش به‌رژه‌وه‌ندیی له‌وه‌دایه، داعش سه‌رهه‌ڵنه‌داته‌وه".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه "ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیکردنی هێزەکانی سوریای دیموکرات بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکەی (چاودێریکردنی راگیراوانی داعش لە رۆژئاوای کوردستان)".
ئه‌م لێدوانه‌ی ئه‌نتۆنی بلینكن دوای ئه‌وه دێت كه دوێنێ سێشه‌ممه هاكان فیدان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا هه‌ڕه‌شه‌ی كرد كه ئه‌گه‌ر داواكارییه‌كانی ئه‌نقه‌ره جێبه‌جێ نه‌كرێن، هێرشی سنووربه‌زێن له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سوریا دژی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌لی كورد (یه‌په‌گه) ئه‌نجام ده‌دات و ده‌شڵێت: "ده‌بێ ئیداره‌ی نوێی سوریا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م پرسه بكات".
توركیا یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل كه سه‌ركردایه‌تی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده)ی هاوپه‌یمان له‌گه‌ڵ واشنتۆن ده‌كات، به رێكخراوێكی په‌یوه‌ست به پارتی كرێكارانی كوردستانه‌وه پۆلێن ده‌كات كه ده‌یان ساڵه خه‌بات له دژی ده‌وڵه‌تی توركیا ده‌كه‌ن و ئه‌نقه‌ره وه‌ك (رێكخراوێكی تیرۆریستی) پۆلێنی كردووه.
PM:11:34:08/01/2025
ئه‌م بابه‌ته 4172
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت