دژه‌تیرۆر ده‌ستگیركردنی‌ ژماره‌یه‌ك داعشی‌ له‌ ناوچه‌یه‌كی‌ هه‌رێم راگه‌یاند


وێستگه‌نیوز
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی دژه‌تیرۆر توانی له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكی وردی هه‌واڵگریدا، ژماره‌یه‌ك تیرۆرستی داعش له‌ سنوری شاره‌زور ده‌ستگیربكات.


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی دژه‌ تیرۆر له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كه‌ "تۆمه‌تباره‌ ده‌ستگیركراوه‌كان خه‌ڵكی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دینن و  له‌ كاتی ده‌سه‌ڵاتی رێكخراوی تیرۆرستیی داعشدا له‌ چه‌ندین پۆستی جیاوازدا كاریان كردووه‌".

دژه‌ تیرۆر ده‌ڵێت: "تۆمه‌تباره‌كان له‌ چه‌ندین كرده‌وه‌ی تیرۆریستی و پێشێلكاری مافی مرۆڤدا ده‌ستیان هه‌بووه‌".

ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو كه‌ "هێزه‌كانی دژه‌تیرۆر له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكی خێرا و بێ زیاندا توانییان تۆمه‌تباره‌كان ده‌ستگیر بكه‌ن و راده‌ستی دادگای تایبه‌تمه‌ندیان بكه‌ن بۆ لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی".


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی دژه‌تیرۆر جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی بۆ ده‌ستگیركردن و له‌ناوبردنی هه‌موو تیرۆرستان و شانه‌ نوستووه‌كانی داعش له‌ سه‌رانسه‌ری خاكی عێراق و هه‌رێمی كوردستان.


بۆ بینینی‌ ڤیدیۆ كلیك لێره‌ بكه‌:


PM:10:21:08/01/2025


ئه‌م بابه‌ته 844 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو