له هه‌ولێر ئافره‌تێك رزگاركرا كه له‌لایه‌ن باندێكه‌وه له كابینه‌یه‌كدا ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو
وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر رزگاركردنی ئافره‌تێكی راگه‌یاند كه له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی باندێكه‌وه له كابینه‌یه‌كدا ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، ده‌ستگیركردنی ئه‌ندامانی بانده‌كه‌شی راگه‌یاند.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه باندێكی پێنج كه‌سی به ناوه‌كانی (ا. ح. ص) و (ا. ح. م) و (ا. م. ر) و (د. م. ح) و (ش. ع. خ) به تۆمه‌تی دزینی ماتۆڕسكیل و به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیر كرد.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "تۆمه‌تبارانی ئاماژه‌پێكراو، كه چواریان پیاو و یه‌كێكیان ئافره‌ته و دانیشتووی هه‌ولێرن، دانیان نا به تاوانه‌كه‌یادا، كه ئه‌و پاره‌یه‌ی له دزینی ماتۆڕسكیل ده‌ستیان كه‌وتووه، له مادده‌ی هۆشبه‌ر و كاری خراپ به‌كاریان هێناوه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "له كاتی ده‌ستگیركردنیشیاندا، دانیان به‌وه‌دانا كه تۆمه‌تباره ئافره‌ته‌كه‌یان له‌ناو كابینه‌یه‌كدا جێهێشتبوو و ده‌رگاشیان له‌سه‌ر داخستبوو، هه‌ر بۆیه پۆلیس به‌زوویی چووه شوێنی مه‌به‌ست و ئافره‌ته‌كه‌شی رزگار كرد".
روونیشی كرده‌وه كه "له كاتی ئێستادا په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ سه‌رجه‌م تۆمه‌تباره‌كان رێكخراوه و ڕاده‌ستی دادگا كراون".
پۆلیسی هه‌ولێر هاووڵاتیان دڵنیا ده‌كاته‌وه، كه‌وا تۆمه‌تباران له ده‌ستی یاسا ده‌ربازیان نابێت و ده‌درێنه دادگا.
PM:09:30:08/01/2025
ئه‌م بابه‌ته 3604
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت