له‌ كه‌ركوك رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ له‌نێوان هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و بازرگانانی مادده‌ی هۆشبه‌ر روویدا


وێستگه‌نیوز-
له‌ شاری‌ كه‌ركوك رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ له‌نێوان هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و دوو بازرگانی مادده‌ی هۆشبه‌ردا روویدا و به‌پێی‌ زانیارییه‌كان دوو تۆمه‌تبار به‌ برینداری ده‌ستگیركران.


به‌پێی‌ ئه‌و زانیارییانه‌ی‌ به‌ وێستگه‌ گه‌یشتووه‌، ئه‌مشه‌و له‌ گه‌ڕه‌كی شۆراوی كه‌ركوك له‌ كاتی هه‌وڵدان بۆ ده‌ستگیركردنی دوو بازرگانی مادده‌ی هۆشبه‌ر رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ و شه‌ڕه‌ته‌قه‌ له‌نێوان هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و ئه‌و دوو بازرگانه‌دا رویدا.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ هێزه‌كانی ئاسایشی نیشتمانی عیراق رایگه‌یاند كه‌ دوو بازرگانه‌كه‌ رووبه‌ڕووی‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بوونه‌ته‌وه‌ و ته‌قه‌یان كردووه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ ده‌ڵێت: "له‌ ئه‌نجامی‌ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كه‌دا دوو بازرگانه‌كه‌ و كارمه‌ندێكی هێزه‌ئه‌منییه‌كانیش برینداربوون".

راشیگه‌یاند كه‌ "دوو تۆمه‌تباره‌كه‌ به‌ برینداری‌ ده‌ستگیركران و بۆ چاره‌سه‌ر ره‌وانه‌ی‌ نه‌خۆشخانه‌كران، لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌ روداوه‌كه‌ ده‌ستیپێكردووه‌ و دۆخی گه‌ڕه‌كه‌كه‌ش ئاسایی بووه‌ته‌وه‌".


PM:08:27:08/01/2025


ئه‌م بابه‌ته 696 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو