محەمەد حاجی مەحمود: قۆناغی ده‌وڵه‌تی سه‌نتراڵی گشتگیر به‌سه‌رچووه
وێستگه‌نیوز-
محەمەد حاجی مەحمود سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان رایگه‌یاند كه قۆناغی ده‌وڵه‌تی سه‌نتراڵی گشتگیر به‌سه‌رچووه، كۆنفیدراڵی وه‌ڵامده‌ری پێداویستییه‌كانی سه‌رده‌مه.
ئه‌مڕۆ 8ی كانوونی دووه‌می 2025 محەمەد حاجی مەحمود سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان له گوندی گوڵه‌خانه‌ی ناوچه‌ی شاره‌زوور، پێشوازیكرد له سه‌ید عه‌مار حه‌كیم، سه‌رۆكی ڕه‌وتی حیكمه‌ی نیشتمانی و شاندێكی یاوه‌ری و رایگەیاند: كه "گەلی کورد هەمیشە بەشکۆوە یادی دۆست و پشتیوانەکانی لە قۆناغە جیاجیاکانی خەبات دەکاتەوە، یەکێک لەو مرۆڤە جوامێرانە مەرحوم (سەید موحسین حەکیم)ـە، کە لە شەستەکانی سەدەی ڕابردوو فەتوای حەرامکردنی شەڕکردن دژی کورد و ڕشتنی خوێنی ڕۆڵەکانی گەلەکەمانیدا".
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی نووسینگه‌كه‌ی، له‌دیداره‌كه‌دا، باس له بارودۆخی ناوچه‌كه به‌گشتی و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌و ئاڵنگارییانه‌ی وڵاتانی ده‌وروبه‌ری عێراقی گرتوه‌ته‌وه كرا.
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود وتی: "برسیكردن و ده‌ستبردن بۆ بودجه و قوتی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن به‌شێك له كاربه‌ده‌ستانی به‌غداوه ده‌رئه‌نجامی باشی نابێت بۆ برایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیان و ئایندهی وڵاته‌كه".
له‌ته‌وه‌رێكی تردا، باس له شێوازی حوكمڕانی له عێراق كرا، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموكرات باسی له‌وه كرد كه "قۆناغی ده‌وڵه‌تی سه‌نتراڵی گشتگیر چیتر كۆن و به‌سه‌رچووه و وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی پێداویستییه‌كانی سه‌رده‌م و پێكهاته‌كان نییه، فیدراڵی یان كۆنفیدراڵی باشترین بژارده‌ن بۆ پاراستنی ئاسایش و ئارامی و مافی گشت پێكهاته ئاینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان".
له‌به‌شێكی تری كۆبونه‌وه‌كه‌دا، باس له په‌یوه‌ندی دۆستانه‌ی نێوان گه‌لی كورد و بنه‌ماڵه‌ی حه‌كیم كرا، كه مێژوویه‌كی دوور و درێژی هه‌یه و بۆ شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوو ده‌گه‌ڕێته‌وه، دروست بۆ ئه‌وكاته‌ی به‌عسیه‌كان له‌سه‌رده‌می عه‌بدولسه‌لام عارف، به ئاگر و ئاسن ڕووبه‌ڕووی گه‌لی كورد ده‌بوه‌وه، مه‌رحوم سه‌ید موحسین حه‌كیم، فه‌توای حه‌رامكردنی ڕشتنی خوێنی ڕۆڵه‌كانی كوردیدا و بناغه‌ی دۆستایه‌تییه‌كی مێژوویی و قوڵی داڕشت.
له‌كۆتایی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "عه‌مار حه‌كیم وێڕای نیشاندانی په‌رۆشییان بۆ دیداره‌كه، ته‌ئكیدیان له په‌یوه‌ندی دۆستانه و له‌مێژینه‌ی نێوان حزبی سۆسیال دیموكراتی كوردستان و بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزی حه‌كیم كرده‌وه".
PM:06:25:08/01/2025
ئه‌م بابه‌ته 1060
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت