لە ناوەڕاستی ئەم مانگە شەپۆلێکی بەهێزی بەفربارین و سەرما هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
وێستگەنیوز_
شارەزایەکی کەشناسیی دەڵێت، لە ناوەڕاستی ئەم مانگە بەدواوە شەپۆلێکی بەهێزی بەفربارین و سەرما روو لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات و هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.
هەڤاڵ سدیق، شارەزای کەشناسی رایدەگەیەنێت، پێشبینی دەکرێت لەنێوان 18 بۆ 22ـی ئەم مانگەدا، بارستە هەوایەکی ساردی جەمسەری زۆر بەهێز لە سیبیریاوە ڕوو لە وڵاتانی، سووریا، ئەردەن، لوبنان، فەڵەستین، میسر، باکووری خۆرڵاتی لیبیا، تەواوی ناوچەکانی باکووری سعوودیە، تورکیا، عێراق، باکووری کوردستان، رۆژهەڵاتی کوردستان و هەرێمی کوردستان بکات.
ئاماژەی بەوەشکردووە، پێشبینی دەکرێت، پلەکانی گەرما دابەزینی بەرچاو بەخۆیانەوە ببینن، بەجۆرێک لە زۆرینەی ناوچەکانی هەرێم بۆ خوار سفری سیلیزی داببەزن.
دەشڵێت، بەپێی پێشبینییە سەرەتاییەکان، شەپۆلێکی زۆربەهێز و چڕی بەفربارین بەشێکی زۆری ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، کە ئەگەر شەپۆلەکە گۆڕانکاری بەسەردا نەیەت و وەک ئێستا جێگیر بێت و بە بەهێزی بمینێتەوە، پێشبینی دەکرێت 70-80%ـی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان سپی پۆش ببێت و ئەگەری هەیە بارستە هەوا ساردەکە زیاتر دابەزێتە ناوچەکانی دیکەی هەرێم، بەشێوەیەک لە سەنتەری شارە گەورەکانی هەرێمی کوردستاندا بەفر ببارێت.
PM:03:19:08/01/2025
ئهم بابهته 2328
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت