پۆلیسی سلێمانی تۆمەتبارێک دەستگیردەکات کە 11 فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە
وێستگەنیوز_
ئەمڕۆ چوارشەممە 8ـی کانونی دووەمی 2025، پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند، کە 11 فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە.
لە راگەیەندراوەکەدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، دوای ئەوەی هێزەکانی پۆلیس چاودێرییان خستە سەر تۆمەتبارێک کە لەچەند بنکەیەکی پۆلیس داواکراو بووە و سکاڵای لەسەر تۆمار کراوە، توانرا لەلایەن مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی دزینی ئوتۆمبێلەوە دەستگیربکرێت.
ئاشکراشیکرد، تۆمەتبار (هـ، ع، ع) لەدایکبووی ساڵی 1990 لە چەند بنکەیەکی پۆلیس سکاڵای لەسەر تۆمارکراوە و بەپێی ماددەکانی 444، 446، 289 و 298 لە یاسای سزادان داواکراوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، تۆمەتبارەکە پێشینەی تاوانی هەبووە، پێشتر سزادراوە و 11 فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە.
PM:01:24:08/01/2025
ئهم بابهته 2684
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت