سۆران عومەر: بەغدا مووچەی مانگی 12ـی ناردووە و حكومەت لە خەڵکی شاردووەتەوە
وێستگەنیوز_
سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند، حكومەتی هەرێمی کوردستان پارەی موچەی مانگی 12ـی لە بەغدا وەرگرتووە، بەڵام لە مووچەخۆرانی شاردووەتەوە و دابەشی ناكات.
سۆران عومەر لە پەڕەی فەرمی خۆی لە فەیسبوك وێنەی دوو نووسراوی ناردنی پارەی لە لایەن بەغدادەوە بۆ هەرێم بڵاوكردووەتەوە كە رۆژی٣ 31ـی 12ـی 2024دەرچووە.
سۆران عومەر لەوبارەیەوە دەڵێت، بەپێی ئەو دوو نووسراوە وەزارەتی دارایی عیراق پارەی موچەی مانگی 12ـی بە دوو گوژمە بۆ مووچەی موچەخۆرانی هەرێم ناردووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەغداد بڕی 441 ملیار و 493 ملیۆن دیناری موچەی مانگی 12ـی ناردووە بەڵام حكومەتی هەرێم لە خەڵكی شاردووەتەوە.
PM:01:10:08/01/2025
ئهم بابهته 1268
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت