بەدواداچوونی وێستگەنیوز.. نێچیرڤان بارزانی ناچێتە سووریا


وێستگەنیوز_

وێستگەنیوز بەدواداچوون بۆ بڵاوبوونەوەی هەواڵی سەردانیکردنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ سووریا دەکات و دەردەکەوێت کە ئەو هەواڵە "راست نییە."

دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵێک لە هەندێک میدیای ناوخۆیی، عێراقی و ئێرانی، کە گوایە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی سووریا دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتەدا کۆدەبێتەوە، وێستگەنیوز بۆ راست و دروستی بابەتەکە، بەدواداچوونی زیاتری کرد.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانەوە بە وێستگەنیوز دراون، "نێچیرڤان بارزانی سەردانی سووریا ناکات و هیچ بڕیارێکی لەو شێوەیەش نەدراوە."

ئاژانسی هەواڵی میهر'ـی ئێرانی بە وتەی خۆی لە زاری میدیایەکی دیکەی عێراقییەوە هەواڵەکەی وەرگرتووە نوسیویەتی: نێچیرڤان بارزانی بە نیازە سەردانی سووریا بكات و لە ناوچەكانی رۆژئاوای کوردستاندا بگەڕێت بەمەبەستی نزیككردنەوەی کورد و دەسەڵاتی نوێی ئەو وڵاتە".

پرسی فەیک نیوز یەکێکە لە بابەتە هەستیارەکان کە زۆرکات خوێنەر بە ئاراستەی هەڵەدا دەبرێت. هەندێک لەو هەواڵانە ئامانجدارن و بە مەبەست بڵاودەکرێنەوە، هەندێکی دیکەشیان کەوتنە هەڵەی ئەو لایەنەیە کە هەواڵەکە بڵاودەکاتەوە، بەبێ بوونی سەرچاوەیەکی باوەرپێکراو. 


AM:11:49:08/01/2025


ئه‌م بابه‌ته 924 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو