پۆلیسی دارستان: لە پێنجوێن هاوڵاتییەک بە 175 عەلاگە خەڵوزەوە دەستگیرکرا
وێستگەنیوز_
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی رایگەیاند، لە سنووری پێنجوێن هاوڵاتییەک بە 175 عەلاگە خەڵوزەوە دەستگیرکرا و شەش کورەى خەڵوز تێکدران.
لە راگەیەندراوێکدا پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی دەڵێت: مەفرەزەکانى بنکەى پۆلیسى دارستانى گەرمک لە دەرچونێکیاندا بۆ سنوورى پێنجوێن توانیان هاوڵاتییەک دەستگیربکەن هاوکات توانرا دەست بەسەر 175 عەلاگە خەڵوز و ئۆتۆمبێلێکدا بگیرێت."
ئاماژە بەوەشکراوە، لە چالاکییەکى دیکەدا مەفرەزەکانى بەشى پۆلیسى دارستانى پێنجوێن بە هاوکاریى بنکەى گەرمک لە سنوورى گوندى شێرە؛ توانیان شەش کورەى خەڵوز تێکبدەن و دەست بەسەر ژمارەیەک دارى بڕدراودا بگرن.
باس لەوەش دەکات، رێکارى یاسایی گیراوەتەبەر و پەڕاوى لێکۆڵینەوە کراوەتەوە و ئەو هاوڵاتیە رادەستى دادوەر کراوە.
AM:11:44:08/01/2025
ئهم بابهته 988
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت