شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منیی: 400 كیلۆمه‌تر دیواری كۆنكرێتیمان له‌گه‌ڵ سووریا دروست كردووه‌


وێستگەنیوز_

شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منیی عێراق دەڵێت، بەمەبەستی پاراستنی خاکی وڵات، به ‌درێژایی 400 كیلۆمه‌تر دیواری كۆنكرێتیمان له‌گه‌ڵ سووریا دروست كردووه‌.

لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا لیوا ته‌حسین خه‌فاجی، سه‌رۆكی شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منیی عێراق ڕایگه‌یاند‌: "سنووری عێراق له‌گه‌ڵ سووریا ته‌واو پارێزراوه‌ و 400 كیلۆمه‌ترمان له‌گه‌ڵ سووریا كۆنكرێت كردووه‌."

ئاماژەی بەوەشکردووە: "وه‌زاره‌تی ناوخۆ و سه‌كرده‌ سه‌ربازییه‌كان ماوه‌ی سێ ساڵه‌ كار له‌سه‌ر توندوتۆڵكردنی سنووری عێراق و سووریا ده‌كه‌ن و به‌رده‌وام هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و هه‌واڵگرییه‌كان هێرشی ئاسمانی ده‌كه‌نه‌ سه‌ر شانه‌ نووستووه‌كانی داعش له‌ عێراق."

سه‌رۆكی شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منیی دەڵێت: "كاركردن له‌سه‌ر دیواری كۆنكرێتی به‌درێژایی 615 كیلۆمه‌تر له‌گه‌ڵ سووریا به‌رده‌وامه‌ و ئێستا 400 كیلۆمه‌تری ته‌واو بووه‌ و 215 كیلۆمه‌تر ماوه‌ و ڕه‌نگه‌ تا ناوه‌ڕاستی ئه‌مساڵ به‌یه‌كجاری سنووره‌كه‌ به‌كۆنكرێت دابخرێت."


AM:09:46:08/01/2025


ئه‌م بابه‌ته 1496 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو