ئەنجوومەنی وەزیران سەبارەت بە بابەتی دارایی و پرسی مووچە کۆدەبێتەوە
وێستگەنیوز_
ئەمڕۆ چوارشەممە 8ـی کانونی دووەمی 2025، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە و بابەتی دارایی و پرسی مووچە تاوتوێبکات.
پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، تەواوی بڕگەکانی کۆبوونەوەکە تایبەت دەبن بە بابەتی دارایی و پرسی مووچە، لە کۆبوونەوەکەدا راپۆرتێک لەبارەی دۆخی دارایی ساڵی 2024 دەخرێتەڕوو.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی بابەتی بایۆمەتری و ناردنی زانیارییە داواکراوەکان بۆ بەغداد دەکرێت، راپۆرتێکیش لەبارەی بەرەوپێشچوونەکانی ناوەندەی خشتەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەخرێتەڕوو.
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران لەکاتێکدایە، حکومەت لە 2024ـدا 11 مووچەی دابەشکردووە و دەوترێت "پاشەکەوت دەکرێت چونکە وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاندووە، بەهیچ شێوەیەک هیچ گوژمە پارەیەکی دیکە بۆ مووچەی مانگی 12ـی هەرێمی کوردستان نانێرن."
AM:09:06:08/01/2025
ئهم بابهته 1400
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت