میدیای پارتی: سبەی شاندی پارتی و یەکێتی بۆ تەواوکردنی کۆبوونەوەکانی ئەمڕۆیان کۆدەبنەوە


وێستگەنیوز_

میدیای پارتی رایگەیاندووە، "سبەی کاتژمێر 2ـی دوای نیوەڕۆ، لە هۆڵی سەعد عەبدولڵا، شاندی تەکنیکی پارتی و یەکێتی بۆ تەواوکردنی کۆبوونەوەکانی ئەمڕۆیان کە لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە هەولێر کردیان، کۆدەبنەوە."

ئەمڕۆ سێشەممە، 7ـی کانوونی دووەمی 2025،  هەردوو شاندی تەکنیکی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە هەولێر کۆبوونەوە.

شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان پێکهاتوون لە پشتیوان سادق، دڵشاد شەهاب و ئومێد سەباح، شاندی یەکێتیش پێک دێن لە ڕێواز فایەق، ئامانج ڕەحیم و شاڵاو شێخ سەڵاح، بڕیارە سبەیش کۆبوونەوەکانی نێوانیان بەردەوامی پێبدەن.

کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی نێوان پارتی و یەکێتی، سێیەم کۆبوونەوە بوو بۆ پێکهێنانی کابینەی دەیەم، یەکەم کۆبوونەوە ڕۆژی 30ـی 11ـی 2024، لە سلێمانی و دووەمیشیان لە 17ـی 12ـی 2024 لە پیرمام بەڕێوە چوو، سبەینێش چوارەم کۆبوونەوەی نێوان هەردوولا دەستپێدەکاتەوە.


PM:11:13:07/01/2025


ئه‌م بابه‌ته 4268 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو