ئەمینداری پێشووتری حیزبوڵڵای لوبنان: سەری مارەکەی سووریا كوردە؛ ئەو سەرە ببڕن كێشەكان چارەسەر دەبێت
وێستگەنیوز_
سوبحى توفەیلی، یەکەم ئەمیندارى گشتیى حیزبوڵڵاى لوبنانى، مەترسیی هەندێک لایەن بەرامبەر بە دەسەڵاتى ئێستای سووریا بە "وەهم" دەزانێت و دەڵێت: "سەرى مارە کوردییەکەى ببڕن، هەموو شتێک لە سووریا کۆتایی دێت".
سوبحی توفەیلی، كە یەكێكە لەپیاوە ئاینینەكانی شیعەی لوبنان و یەكەمین ئەمینداری حیزبوڵڵا بووە، لە چەند رۆژی رابردودا لەكەناڵەكەی لەسەر سەكۆی یوتیوب، وتی: كوردەكان هەوڵی وێرانكردنی سووریا دەدەن، داوای پشكی خۆیان دەكەن، دەڵێن سیستمێكی فیدراڵیمان دەوێت، داواكاری زۆریان هەیە، سیستمێكیان دەوێت هاوشێوەی عێراق و سووریا، دەیانەوێت سووریا بسڕنەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، كوردەكان لە توركیا زۆرن، لەعێراق و ئێرانیش زۆرن، لەگەڵ ئەوەشدا خەون بە شتێكی لەو شێوەیەوە نابینن، هەرگیز خەونیشی پێوەنابینین، برایان (دەسەڵاتدارانی نوێی سووریا) پێویست ناكات سووریا ببێتە كەرەستەیەكی قێزەون بەدەستی زایۆنی و ئەمریك او دوژمنانتانەوە، ئەو خەڵكانە چاویان لەسەر كەمێك نەوتی باكووری رۆژهەڵاتی سووریا و كەمێك ئاوی دیجلە و فورات یان هەندێك بەربوومی كشتوكاڵییە، دەیانەوێت سوریا تاڵان بكەن... كارەكە بەو ئاسانیە نییە، هەموو ئەوانەی هێرش دەكەنە سەر مافی سووریا لە ژیانێكی شەرفمەندانە، دەبێت رووبارێك خوێن باجەكەی بدەن.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا وتی: "رێگەم بدەن بە سوریا بڵێم: سەری ماری كوردی ببڕن، سەری ماری كورد ببڕن، بە بڕینی سەری ماری كورد، تەواوی كێشەكانی سوریا كۆتایی دێت."
سوبحى توفەیلی، لەنێوان ساڵانى 1989 بۆ 1991 یەکەم ئەمیندارى گشتیى حیزبوڵڵاى لوبنانى بووە، دەڵێت: "دەسەڵاتى ئێستا لە دیمەشق سنگ کراوەیە و هەندێک لەو مەترسییانەى باس دەکرێن، ئەگەر هەیە وەهم بن، ئەگەر قسە لەگەڵ دەسەڵات لە دیمەشق بکەن، دەزانن ئەوەى مەترسییان لێى هەیە، تەنیا وەهمێکە".
PM:09:22:07/01/2025
ئهم بابهته 7216
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت