ترەمپ: کاتێک سەرۆکی ئەمریکا بووم ئەردۆغان لەسەر داوای من وازی لە کورد هێنا
وێستگەنیوز_
ئەمرۆ سێشەمە 7ـی 1ـی 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا رایگەیاند، "رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا هاورێمە و کاتێک بە ئەردۆغانم وت واز لەکوردەکان بێنە، وازی لێ هێنان".
دۆناڵد ترەمپ لە میانی پێشکەشکردنی وتارێکدا رایگەیاند، دەبێت کێشەی نێوان رووسیا و ئۆکرانیا چارەسەر بکەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، "لەو کاتەوەی بە سەرۆک هەڵبژێردراومەتەوە بۆچوونی جیهان گۆڕاوە".
سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا کە هاوکات دوێنێ بە فەرمی ئەنجامی سەرکەوتنی لە لایەن کۆنگرێسی ئەو وڵاتەوە پەسەند کراوە باسی لەوە کرد، "ئەگەر سەرۆکێکمان هەبووایە بیزانیایە چی دەکات، رووسیا شەڕی هەڵنەدەگیرساند".
سەبارەت بە پرسی کورد و پەیوەندییەکانی لەگەڵ تورکیادا، ترەمپ دەڵێت: "سەرۆک ئەردۆغان هاوڕێمە؛ رێزی دەگرم و رێزم لێدەگرێت؛ کاتێک بە ئەردۆغانم وت واز لەکوردەکان بێنە، وازی لێ هێنان".
PM:08:52:07/01/2025
ئهم بابهته 1844
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت