عەممار حەكیم بە سەردانێك گەیشتە سلێمانی بڕیارە لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی کۆببێتەوە
وێستگەنیوز_
عەممار حەكیم سەرۆكی رەوتی حیكمە بە سەردانێك گەیشتە سلێمانی و سەردانی مەزاری مام جەلالی کرد، بڕیاریشە دواتر لە مەكتەبی سیاسی یەكێتی لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی نیشتیمانی کوردستان كۆببێتەوە.
عەممار حەكیم سەرۆكی رەوتی حیكمە، لە مەزاری مام جەلال بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، سەردانەكە "گەیاندنی پەیامی خۆشەویستی و رێزە لە كورد و بە دیاریكراوی خەڵكی سلێمانی و هەڵەبجە، هەروەها دەرفەتێكە بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ سەرۆكی یەكێتی و سەركردەی لایەنە سیاسییەكان لەبارەی دوایین پێشهاتەكانی عیراق و ناوچەكە بۆ گەیشتنە تێڕوانینێكی هاوبەش بۆ چۆنیەتی مامەڵەكردن لەگەڵ پێشهاتەكان."
بەگوێرەی راگەیاندنەکان، سبەینێ عەممار حەكیم سەرۆكی رەوتی حكیمە سەردانی پارێزگای هەڵەبجە و مۆنۆمێنتی شەهیدانی هەڵەبجە بكات و چاوی بە لێپرسراوانی پارێزگاكە دەكەوێت.
PM:07:58:07/01/2025
ئهم بابهته 916
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت