د.بڕ‌یار ره‌شید بۆ وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێم: گرێبه‌سته‌كه‌ت گرفتی گه‌وره بۆ هاوڵاتیان دروست ده‌كات
وێستگه‌نیوز-
د. بڕ‌یار ڕه‌شید ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر فراكسیۆنی یه‌كێتی داوا له وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێم ده‌كات دیبه‌یت بكه‌ن و ده‌ڵێت: "بۆت ده‌سه‌لمێنم ئه‌و رێكه‌وتنه‌ی كرووتانه دژی هاوڵاتیانه".
د. بڕ‌یار ره‌شید له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی: "ئه‌مڕۆ دوای ئه‌وه‌ی به‌ڵگه‌ی پێویستمان خسته‌ڕوو كه ئه‌و گرێبه‌سته‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كردویه‌تی دژی سه‌رجه‌م به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هاوڵاتیانه، چاوه‌ڕوان بووین كه وه‌زیری ته‌ندروستی پشت به‌ست به بڕگه‌ی 44ی ڕێكه‌وتنه‌كه‌ی كردویانه، ئه‌و ڕێكه‌وتنه هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه بینیمان كه سوره له‌سه‌ر قسه‌كانی كه ئه‌مه‌ی كردویانه كارێكی باشه".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌ڵێت: "لێره‌وه داوا ئه‌كه‌م له وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێم مادام دڵنیایه له قسه‌كانی فه‌رموو له كام كه‌ناڵه‌ی پێی خۆشه دیبه‌یتێكی ڕاسته‌وخۆ له‌به‌رده‌م خه‌ڵكی كوردستان بكه‌ین و بۆی ده‌سلمێنین كه چۆن ئه‌م ڕێكه‌وتنه‌ی كه كراوه دژی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستانه و له داهاتوودا گرفتی گه‌وره بۆ هاوڵاتیان و سامانی گشتی دروست ده‌كات".
كاتێكی پێشتری ئه‌مڕۆ د. بڕ‌یار ره‌شید له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌باره‌ی گرێبه‌ستی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم و كۆمپانیایه‌كی ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی رایه‌گه‌یاند: "بۆ سه‌لماندنی نایاسایی و به‌رچاوڕ‌ونی له‌به‌رژه‌وه‌ندی نه‌بونی هاووڵاتیان له‌باره‌ی گرێبه‌ستی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی ده‌رمان، چه‌ند رونكردنه‌وه‌یه‌ك ده‌ده‌ین كه‌به‌پێی به‌دواداچونه‌كانمان هه‌تا ئێستا كۆمپانیاكه تۆمار نه‌كراوه، كه گرێبه‌سته‌كه‌ی به‌بڕ‌ی نزیكه‌ی یه‌ك ملیار و پێنج سه‌د ملیۆن دۆلار كراوه".
د. بڕ‌یار ده‌ڵێت: "ئه‌م كۆمپانیایه هه‌تا ئێستا وێبسایتی نییه كه دروستكردنی وێبسایتێك بڕ‌ی 50 دۆلار تێچوه‌كه‌یه‌تی، هاوكات ئه‌و ژمارانه‌ی بۆ كۆمپانیاكه دانراوه به‌رده‌ست نین و یه‌كێك له ژماره‌كان هی كه‌سێكه به‌ناوی (نافع به‌رزانی) كه سه‌ربه كۆمپانیاكانی نزیك له‌سه‌رۆكی حكومه‌ته و ئه‌م كۆمپانیایه هه‌تا ئێستا هیچ جۆره ده‌رمان و پێداویستیه‌كی بۆ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی دابیننه‌كردووه و هیچ شاره‌زاییه‌كی له‌و بواره‌دا نییه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: "له‌دوو حاڵه‌تدا گرێبه‌ستی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌ك ده‌كرێت، كه‌ته‌نها ئه‌و له‌و جۆره ده‌رمانه یان پێداویستیه‌ی هه‌بێت و هیچ به‌دیلێكی تری نه‌بێت، یاخود زانستێكی تایبه‌تی هه‌بێت كه‌كه‌سیتر نه‌توانێت جێبه‌جێی بكات كه هیچكام له‌م خاڵانه له‌م كۆمپانیایه بونیان نییه".
باسی له‌وه‌شكرد كه "به‌پێی خاڵێكی گرێبه‌سته‌كه‌یان ده‌كرێت به‌پێی كات پێداچونه‌وه به‌نرخه‌كان بكرێت و كۆمپانیا سه‌رپشك ده‌كات به‌هۆی نرخی دۆلار و بارودۆخی ئابوری نرخه‌كان كه ئێستا 10 هێنده زیاتری بكات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش حكومه‌تی هه‌رێم هه‌موو گرێبه‌سته‌كانی پێشووتری له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه، واته ئه‌گه‌ر هه‌ر كۆمپانیایه‌كی تر به نرخی كه‌متر كاڵا بهێنێت لێی وه‌رناگیرێت جگه له‌م كۆمپانیایه، ته‌نها ئه‌م كۆمپانیایه‌ش ده‌توانێت رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی پێشوتر بكات و كاره‌كانی خۆی به‌وان جێبه‌جێ بكات، واته كۆمپانیا وه‌همییه‌كه به‌ته‌نها یه‌ك كه‌س به‌ڕ‌ێوه‌ده‌چێت".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره راشیگه‌یاند كه "تاكه سود كه حكومه‌تی هه‌رێم له‌م كۆمپانیایه‌ی ببینێت كڕ‌ینی سێ ئۆتۆمبێله له‌لایه‌ن كۆمپانیاكه‌وه بۆ حكومه‌ت وه‌ك له گرێبه‌سته‌كه‌دا هاتووه له‌به‌رامبه‌ردا به‌هیچ جۆرێك و له‌هیچ خاڵێكی گرێبه‌سته‌كه‌دا باسی گۆڕ‌ین و وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئامێر و ده‌رمانی ئیكسپایه‌ر نه‌كراوه".
وتیشی: "حكومه‌ت له 17 ملیار دیناره‌وه بۆ 170 ملیار دینار ده‌داته ئه‌م كۆمپانیایه بۆ دابینكردنی پێداویستی پزیشكی و ده‌رمان بۆ ساڵی 2025 له‌كاتێكدا حكومه‌ت ناتوانێت مووچه‌ی مانگی 12ی ساڵی پاری فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی خۆی دابینبكات كه چاره‌نوسی له‌به‌غداشه‌وه نادیاره".
د. بڕ‌یار بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م پرسه داواد له وه‌زیری ته‌ندروستی كرد كه "وه‌ك چۆن له‌خاڵێكی گرێبه‌سته‌كه هاتووه كه به به‌ڵگه بسه‌لمێنرێت ئه‌م گرێبه‌سته له‌به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتیان نییه، هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه، ئه‌گه‌ر نا رێكاری یاسایی تر ده‌گرینه‌به‌ر ، ئه‌گه‌ر دادگاكانی هه‌رێمیش نه‌یانتوانی ئه‌م دۆسیه‌یه له‌به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتیان یه‌كلایی بكه‌نه‌وه په‌نا بۆ دادگاكانی ده‌ره‌وه ده‌به‌ین".
PM:06:54:07/01/2025
ئه‌م بابه‌ته 1348
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت