حكومه‌تی‌ هه‌رێم ناوه‌ڕۆكی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی‌ ئه‌ردۆغان و مه‌سرور بارزانی‌ راگه‌یاند


وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری توركیا چه‌ند پرسێكیان تاووتوێ كرد و جه‌ختیان له‌ نه‌هێشتنی ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه‌.

ماڵپه‌ڕی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ "پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 1/7 ، له‌ چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌ فه‌رمیه‌كه‌یدا بۆ توركیا، مه‌سرور بارزانی‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم له‌ كۆشكی كۆماری له‌ ئه‌نقه‌ره‌، له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا كۆبووه‌وه‌.
ئاماژه‌ به‌وه‌شدراوه‌ كه‌ "له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندیی دوولایه‌نه‌ و دوایین په‌ره‌سه‌ندن و پێشهاته‌كانی عێراق و گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه‌ و سوریا تاووتوێ كرا".

حكومه‌تی‌ هه‌رێم ده‌ڵێت: "له‌ به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌دا ، جه‌خت له‌ گرنگیی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵ له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور و نه‌هێشتنی ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان كرا".

ئه‌وه‌ش هاتووه‌ كه‌ "له‌باره‌ی دۆخی سوریاش، هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر پێویستی پاراستنی ئارامیی و ئاسایش و مافی گشت پێكهاته‌كانی ئه‌و وڵاته‌".


PM:03:57:07/01/2025


ئه‌م بابه‌ته 984 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو