گردبوونه‌وه‌ی خاوه‌ن ئۆتۆمبێله‌ بێسه‌ره‌تاكان له‌ سلێمانی گرژی‌ تێكه‌وت و كۆتایی هات


وێستگه‌نیوز-
گردبونه‌وه‌ی خاوه‌ن ئۆتۆمبێله‌ بێسه‌ره‌تاكان له‌ سلێمانی گرژیی تێكه‌وت، دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان گازی فرمێسكڕێژیان دژیان به‌كارهێنا، گردبوونه‌وه‌كه‌ كۆتایی هات.

پێشنیوه‌ڕۆی‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ خاوه‌ن ئۆتۆمبێله‌ بێسه‌ره‌تاكان له‌ سلێمانی له‌به‌رده‌م بینای‌ پارێزگای سلێمانی گردبونه‌وه‌ و سایدی چوون و هاتنی سلێمانی بۆ تاسڵوجه‌یان داخست و بۆ ماوه‌ی سێ كاتژمێر به‌رده‌وام بوو.

دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند جارێك هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌گه‌ڵ خاوه‌ن ئۆتۆمبێله‌ بێسه‌ره‌تاكان كۆبوونه‌وه‌، به‌ڵام ئاماده‌نه‌بوون كۆتایی به‌ خۆپیشاندانه‌كه‌ بهێنێن، بۆیه‌ پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان هه‌وڵی كردنه‌وه‌ی رێگه‌كه‌یان دا.

پۆلیسی چالاكییه‌ مه‌ده‌نییه‌كان له‌ هه‌وڵدان بۆ كردنه‌وه‌ی‌ رێگاكه‌، غازی فرمێسكڕێژیان به‌كارهێنا، له‌لایه‌ن به‌شداربووانی‌ گردبوونه‌وه‌كه‌شه‌وه‌ به‌ به‌رد وه‌ڵامدرانه‌وه‌ و به‌پێی‌ زانیارییه‌كانی‌ وێستگه‌، به‌وهۆیه‌وه‌ پۆلیسێكی چالاكییه‌ مه‌ده‌نییه‌كان برینداربوو، كۆتاییش به‌ گردبوونه‌وه‌كه‌ هات.


PM:03:10:07/01/2025


ئه‌م بابه‌ته 1168 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو