د. سامان بەرزنجی: هیچ تاقیگەیەکی حکومی لە هەرێمی کوردستان رادەستی کۆمپانیای ئەهلی نەکراوە


وێستگەنیوز-

وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، هیچ تاقیگەیەکی حکومی لە هەرێمی کوردستان رادەستی کۆمپانیای ئەهلی نەکراوە، ئاماژەی بەوەکرد، پرۆژەی خزمەتگوزاری تاقیگە پرۆژەیەکی باشە.


د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "هیچ تاقیگەیەکی حکومی لە هەرێمی کوردستان رادەستی کۆمپانیای ئەهلی نەکراوە".

ئەوەشی وت، "پرۆژەی خزمەتگوزاری تاقیگە لەپێناو سێ ئامانجە، ئەویش لەبەر بەرژەوەندیی گشتی و نرخەکەی هەرزانە و هەموو خزمەتگوزارییەکانی تاقیگە هەیە، رێگە بە هەدەردان دەگرێت، بە رێگەی ئەلیکترۆنی ئەنجامەکان دەگاتەوە دەست هاوڵاتییان".

ئاماژەی بەوەشکرد، "ئێمە دەرمانمان هەرزانکرد بەردەوامیش دەبین لەو هەرزانکردنە، بەهۆی هەرزانکردنی دەرمانەوە 160 تەنها لە یەک مانگدا بۆ گیرفانی هاوڵاتییان گەراوەتەوە".





PM:01:26:07/01/2025


ئه‌م بابه‌ته 1132 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو