وادەی دابەشکردنی شایستە داراییەکانی بژمێرەکانی سەرژمێری گشتی ئاشکرادەکرێت


وێستگەنیوز- شاهین فواد

بەڕێوەبەری ئاماری هەولێر وادەی دابەشکردنی شایستەی دارایی بژمێر و توێژەرەکانی سەرژمێری گشتیی عێراق ئاشکرادەکات.


دڵزار حەمە ساڵح، بەڕێوبەری ئاماری هەولێر بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "ئەمڕۆ شایستەی دارایی بەرێوەبەر و یاریدەدەرەکانی پرۆسەی سەرژمێری گشتیی عێراق دابەشکراوە و تابلێتەکان وەرگیراونەتەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد، "بڕی ئەو پارەی دابەشکراوە 250 هەزار دینارە بۆ هەر مانگێک، هی بژمێر و توێژەرەکان دوو مانگە و هی بەڕێوەبەر و یاریدەدەرەکان لەنێوان سێ بۆ پێنج مانگە.".

بەڕێوبەری ئاماری هەولێر لەبارەی وادەی دابەشکردنی شایستەی دارایی بژمێر و توێژەرەکان وتی، "هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی شایستە داراییەکانی بژمێر و توێژەرەکان".

لە رۆژی 20ی تشرینی دووەمی 2024 پرۆسەی سەرژمێری گشتی لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان ئەنجام درا.


PM:12:34:07/01/2025


ئه‌م بابه‌ته 1408 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو