شاسوار عەبدولواحید لەگەڵ جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبووەوە
وێستگەنیوز-
شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی نەوەی نوێ لە تورکیایە و لەگەڵ نوح یڵماز، جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبووەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 7ی کانونی دووەمی 2025، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، "پێشوازیمان لە شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ کردووە، کە یەکێکە لە پارتە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق ".
ئەم سەردانەی شاسوار عەبدولواحید لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی تورکیای کرد و بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا کۆبێتەوە.
AM:11:49:07/01/2025
ئهم بابهته 1800
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت