کەشناسیی هەرێم: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە
وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رەوشی کەشوهەوای ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی بڵاوکردەوە.
کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، "ئەمڕۆ سێشەممە 7ی کانونی دووەمی 2025، ئاسمان پەڵە هەور بۆ ساماڵ دەبێت، بەڵام لە ناوچەکانى رۆژهەلاتی هەرێم و گەرمیان نیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ".
ئاماژە بەوەکراوە، "سبەینێ چوارشەممە 8ی کانونی دووەمی 2025، ئاسمان ساماڵ دەبێت , لە هەندێ شوێن پەڵە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ".
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 16پلەى سیلیزى
سلێمانی : 14پلەى سیلیزى
دهۆک : 17 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 18 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 16 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 16 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 18پلەى سیلیزى
AM:10:49:07/01/2025
ئهم بابهته 1840
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت