فەرهاد شامی: دەیان چەکداری تورکیا کوژراون و دەیان ئامێر و زرێپۆش تێکشکێنرا
وێستگەنیوز-
فەرهاد شامی، وتەبێژی هێزەکانی سوریایی دیموکرات رایگەیاند، "هەموو هێرشەکانی چەکدارانی تورکیا کە بە فڕۆکە و تۆپخانەی تورکیا پشتگیری دەکران لەسەر گوندەکانی باشوور و رۆژهەڵاتی مەنبج و باکووری بەنداوی تشرین پووچەڵ کرانەوە".
ئەوەشی خستەڕوو، "دەیان چەکدار کوژران و دەیان ئامێر و زرێپۆش تێکشکێنران کە بە ڤیدیۆ تۆمار کراون، زانیاری وردەکاری و گرتە وێنەییەکان لە داهاتوودا بڵاو دەکرێنەوە".
باسی لەوەشکرد، "هێزەکانمان کە گورزی بەهێزیان لە داگیرکەر و چەتەکانی وەشاند، ئەم سەرکەوتنە پێشکەش بە هەموو رۆڵەکانی گەلەکەمان بە هەموو پێکهاتەکانیەوە دەکەن و بەڵێن دەدەن کە دەستکەوتی زیاتر بەدەست بهێنن".
PM:11:24:06/01/2025
ئهم بابهته 6224
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت