وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی ناردنی پارەی دیکە بۆ مووچەی مانگی 12ی فەرمانبەرانی هەرێم روونکردنەوە دەدات


وێستگەنیوز-

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، هیچ گوژمە پارەیەکی دیکە بۆ مووچەی مانگی 12ـی ساڵی رابردوو بۆ هەرێمی کوردستان نانێرن.


ئەمڕۆ دووشەممە 6ی کانونی دووەمی 2025، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق بە میدیای یەکێیتی راگەیاندووە، "هیچ گوژمە پارەیەکی دیکە بۆ مووچەی مانگی 12ی ساڵی رابردوو بۆ هەرێمی کوردستان نانێردرێت".

ئاماژەی بەوەشکردووە، "وەزارەتی دارایی عێراق پابەندبووە بە رێکارە یاساییەکان و یاسای بودجەوە، لەبەرئەوەی ساڵی دارایی 2024 داخراوە، هیچ رێکارێک و دەسەڵاتێک نییە رێگەخۆشکەربێت بۆ ئەوەی پارەی دیکە بۆ مووچەی مانگی 12 دابینبکرێت".

وەزارەتی دارایی عێراق بڕی 441 ملیار دیناری بۆ مووچەی مانگی کانونی یەکەمی ساڵی 2024 ناردووە و هیچ روونکردنەوەیەکیشی لەبارەی کەمی پارەکە نەداوە، لەو بارەیەوە سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی دەڵێت، "هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ گلدانەوەی داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان بۆ شەش مانگی دووەمی ساڵی 2024".


PM:09:36:06/01/2025


ئه‌م بابه‌ته 6696 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو