مین به پێشمه‌رگه‌یه‌كدا ته‌قییه‌وه و گیانی له‌ده‌ست دا
وێستگه‌نیوز-
شانه‌ی راگه‌یاندن و هۆشیاری پێشمه‌رگه رایگه‌یاند كه به هۆی ته‌قینی مینێكی چێندراوه‌وه، له‌ناحیه‌ی كانی ماسێ پێشمه‌رگه‌یه‌ك شه‌هید بوو.
له راگه‌یه‌ندراوێكی شانه‌ی راگه‌یاندن و هۆشیاری پێشمه‌رگه‌دا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه كه‌وتووه، هاتووه كه "به‌داخه‌وه ئه‌مڕۆ 6ی كانوونی دووه‌می 2025 ن ض د8 محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د مسته‌فا پێشمه‌رگه‌ی فه‌وجی 1ی لیوای 4ی پیاده له‌كاتی ئه‌ركی سه‌ربازی خۆی له یه‌كێك خاله سه‌ربازییه‌كان له‌ناحیه‌ی كانی ماسێ به هۆی مینێكی كۆنی چێندراو شه‌هیدبوو".
ده‌شڵێت: "به‌م بۆنه خه‌مناكه‌وه، پرسه‌و سه‌رخۆشی له‌خۆمان و كه‌س و كار‌و هه‌ڤاڵ و هاوسه‌نگه‌رانی ده‌كه‌ین له یه‌زدانی مه‌زن داواكارین سه‌بر و ئارامی به ئێمه و ماڵبات و كه‌س و كاری ببه‌خشێت".
PM:05:25:06/01/2025
ئه‌م بابه‌ته 784
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت