سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا: پشت له شه‌ڕڤانان ناكه‌ین
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند كه پشت له شه‌ڕڤانانی ئازادی وه‌ك كورد ناكه‌ن، ده‌شڵێت: "نابێت ساویلكانه بڕوانینه گۆڕانی رژێم له سوریا".
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 6ی كانوونی دووه‌می 2025 ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا له وته‌یه‌كیدا بۆ دیپلۆماتكاران و باڵیۆزانی وڵاته‌كه‌ی ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه "نابێت ساویلكانه بڕوانینه گۆڕانی رژێم له سوریا".
ئیمانوێل ماكرۆن وتی: " لە سوریا دەستبەرداری کورد و شه‌ڕڤانانی ئازادی كورد نابین".
وتیشی: "كورد به‌ره‌نگای تیرۆر بووه‌ته‌وه و دژی گرووپه توندڕه‌وه‌كان جه‌نگاوه و وه‌ك فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵیان به‌وه‌فا ده‌بین".
سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه كه پێویسته له سوریای نوێ‌دا رێز له فره‌ییه پێكهاته‌یی و سیاسییه‌كانی بگرێت.
PM:03:27:06/01/2025
ئه‌م بابه‌ته 1588
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت