سەنتەری میترۆ: پێشوازی لە بڕیاری دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی كوردستان دەكەین


وێستگەنیوز_

سەنتەری میترۆ پێشوازی لە بڕیاری دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی كوردستان دەكات بە هەڵوەشانەوەی بڕیاری سزای سێ ساڵ زیندانی بۆ ڕۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەد و دەستخۆشی لە تیمی پارێزەرانی دەكات.

ئەمڕۆ دووشەممە، 6ی کانوونی دووەمی 2025، نەریمان ئەحمەد، پارێزەری ڕۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەد، بە سەنتەری میترۆی راگەیاند، "بڕیارەكەم خوێندەوە، دادگای پیداچونەوە بڕیاری ئازادكردنی رۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەدی دەركردوە." " جەختیكردەوە " دەستدەكەین بە رێوشوێنی ئازادكردنی، دادگا پێداچونەوە هیچ بەڵگەیەك بۆ ئەو تۆمەتباركردنە لەبەردەست نەبووە بۆیە بڕیاری هەڵوەشانەوەی حوكمەكەی داوە."

سلێمان ئەحمەد هەواڵسازی بەشی عەرەبی ئاژانسی ڕۆژنیوز لە 25ی تشرینی یەكەم لە دەروازەی فیشخابور دوای بەشداری كردنی لە پرسەی باوكی سەردانی ڕۆژئاوای كوردستانی كردبوو، لە كاتی گەڕانەوەیدا بۆ سەر كارەكەی دەسگیركرا، پاش 211 رۆژ ڕێگە بە پارێزەرەكانی درا سەردانی بكەن.

رێكەوتی 29 ی تەموز، لەهۆڵی دادگای دهۆك دانیشتنی دادگایی ئەو رۆژنامەنووسە بەڕێوەچوو، بە ماددەی 1ی ژمارە 21ی ساڵی 2003 پەرلەمانی هەرێمی كوردستان بۆ ماوەی سێ ساڵ بە تۆمەتی ئەندامبوون لە "پارتی یەكێتی دیموكرات-پەیەدە” سزای زیندانی بەسەردا سەپێندرا و میترۆ رایگەیاند "بڕیارەكە مەرجەكانی دادگایی كردنێكی دادپەروەرانەی تێدا ئامادەنەبووە و داوای هەڵوەشانەوەی بڕیارەكە دەكەین".

بۆ ئەم مەبەستەش، سەنتەری میترۆ پێشوازی لە بڕیاری دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی كوردستان دەكات و خۆشحاڵە بە هەڵوەشانەوەی بڕیاری سزای سێ ساڵ زیندانی بۆ رۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەد و دەستخۆشی لە پارێزەر نەریمان ئەحمەد و هاوكارانی لەتیمی پارێزەرانی ئەم كەیسە  پارێزەر بەشدار حەسەن، پارێزەر رێباز وسو.

میترۆ سەر لەنوێ داوادەكاتەوە كە دادگاكان وەك فاكتەرێكی فشار و تۆڵە سەندنەوە لە دژی رۆژنامەنووسان و ئازادیخوازان بەكار نەهێنرێت، پێویستە لە كەیسەكانی بڵاوكردنەوە و ئازادی رادەربڕین زەمینە سازی بڕەخسێنرێت بۆ فەراهەم كردنی پرۆسەیەكی دادگایی كردنی دادپەروەرانە.


PM:01:44:06/01/2025


ئه‌م بابه‌ته 1888 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو