پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی: لە سەیدسادق هاوڵاتیەک بەهۆی بڕینى 35 دارى سروشتى دەستگیرکرا
وێستگەنیوز_
پۆلیسی دارستانی سلێمانی رایگەیاند، لە سەیدسادق هاوڵاتیەک بەهۆکارى بڕینى 35 دارى سروشتى دەستگیرکرا.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ئەنجامى دەرچونێکى بەشى پۆلیسى دارستانى سەیدسادق بۆ سنوورى گوندى (سەراى سوبحان ئاغا) توانییان هاوڵاتییەک دەستگیربکەن کە سەرقاڵى داربڕین بوو هاوکات دەست بەسەر 35 دارى سروشتى و مشارێکدا گیرا.
ئاماژە بەوەشکرداوە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە رێکخراوە و بۆ گرتنەبەری رێکاری یاسایی، رادەستی دادوەر کراوە.
PM:12:51:06/01/2025
ئهم بابهته 496
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت