وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی هۆڵەندا: كورد و مه‌سیحیه‌كان له سوریا رۆڵیان هه‌بێت
وێستگه‌نیوز-
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌ندا جه‌خت له پاراستنی مافه‌كانی كورد له ده‌وڵه‌تی داهاتووی سوریادا ده‌كاته‌وه، ده‌شڵێت: "پێویسته كورد و مه‌سیحیه‌كان له سوریا رۆڵیان هه‌بێت".
كاسپار ڤیلدكامپ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی هۆڵەندا له راپۆرتێكدا كه ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی كردووه، ده‌ڵێت: "پێویسته مه‌سیحی و كورد و كه‌مینه‌كانی دیكه رۆڵیان هه‌بێت له پڕۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی سیاسی له سوریادا".
ده‌شڵێت: "ئێمه په‌یامی خۆمان گه‌یاند كه پابه‌ندین به داوای دادپه‌روه‌ری بۆ قوربانیانی پێشێلكاری مافی مرۆڤ له سوریا".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه "به‌ره‌وپێشبردنی سه‌قامگیری له سوریا له به‌رژه‌وه‌ندی ئێمه‌دایه له بواره‌كاندا له‌وانه به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تیرۆر و گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌نابه‌ران".
ئه‌و به‌رپرسه هۆڵه‌ندییه راشیگه‌یاند كه "پێویسته مه‌سیحییه‌كان و كورده‌كان و كه‌مینه‌كانی دیكه ڕۆڵیان هه‌بێت له پڕۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی سیاسی له سوریا، گواستنه‌وه‌یه‌كی سیاسییش هه‌مه‌لایه‌نه به سه‌رۆكایه‌تی خودی سورییه‌كان زۆر گرنگه بۆ گه‌یشتن به سه‌قامگیرییه‌كی به‌رده‌وام له سوریا".
PM:11:38:05/01/2025
ئه‌م بابه‌ته 4932
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت