گه‌ردین گروپ دوو بڕوانامه‌ی گرنگ له بواری خۆراكدا به‌ده‌ست ده‌هێنێت
وێستگه‌نیوز-
كێڵگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی هێلكه‌ی سوورێن، كه یه‌كێكه له پڕۆژه گرنگه‌كانی گه‌ردین گروپ، ڕایگه‌یاند، وه‌ك یه‌كه‌م كێڵگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی هێلكه له ته‌واوی كوردستان و عێراقدا، توانی ببێته خاوه‌نی هه‌ردوو بڕوانامه‌ی (ئایزۆ 9001)ـی تایبه‌ت به به‌ڕێوه‌بردن و كواڵتی، هه‌روه‌ها بڕوانامه‌ی (ئایزۆ 22000)ـی تایبه‌ت به سه‌لامه‌تی و ته‌ندروستیی خۆراك.
ئه‌م دوو بڕوانامه بۆ كۆمپانیاكه گرنگه به‌وپێیه‌ی له لایه‌ن گه‌وره‌ترین و متمانه‌پێكراوترین لقی ئایزۆوه بووه له جیهاندا، كه ئه‌ویش UKASـی به‌ریتانییه.
له راگه‌یه‌ندراوێكی كۆمپانیاكه‌دا هاتووه كه "دوای 8 مانگ له پشكنینی چڕ و چێككردنه‌وه و به‌دواداچوونی وردی مه‌یدانی له نێو به‌شه جیاوازه‌كانی كێڵگه‌كه و پێشكه‌شكردنی راهێنانی پیشه‌یی و رێنمایی زانستی به كارمه‌ندانمان، بڕیار درا ئه‌م بڕوانامانه ببه‌خشرێن به‌و پڕۆژه ئابوورییه‌ی گه‌ردین گروپ".
راشیگه‌یاندووه كه "ئه‌مه‌ش واده‌كات ئه‌م كێڵگه‌یه بتوانێت سه‌ره‌ڕای دابه‌شكردنی به‌رهه‌مه‌كانی له كوردستاندا، له‌سه‌ر ئاستی جیهانیش بێته كه‌ره‌سته‌یه‌كی خۆراكیی باوه‌ڕپێكراو و هێلكه‌ی كێڵگه‌كانی كوردستان له بازاڕه‌كانی ده‌ره‌وه‌دا ببێته به‌رهه‌مێكی متمانه‌پێكراو".
دكتۆر پێشه‌وا عومه‌ر، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی گه‌ردین گروپ له‌وباره‌وه ده‌ڵێت: "ئه‌م ده‌ستكه‌وته ته‌نیا شانازی نییه بۆ ئێمه وه‌ك گروپی كۆمپانیاكانی گه‌ردین، كه هه‌میشه كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ین كواڵتی به‌رهه‌مه‌كانمان له ئاستێكی باڵا و نێوده‌وڵه‌تیدا به‌رهه‌م بێن، به‌ڵكوو به‌ده‌ستهێنانی ئه‌م دوو بڕوانامه نێوده‌وڵه‌تییه، شانازییه‌كی گه‌وره‌شه بۆ كه‌رتی كشتوكاڵ و سامانی ئاژه‌ڵ و پیشه‌سازییه خۆراكییه‌كان له هه‌رێمی كوردستاندا، چونكه هێلكه‌ی كێڵگه‌كه‌مان به‌رهه‌مێكی ستراتیژیی كوردستانه و به‌شێكی گرنگ له ئاساییشی خۆراك دابین ده‌كات".
ده‌شڵێت: "له هه‌مان كاتدا ده‌توانێت ڕكابه‌ریی به‌رهه‌می هێلكه‌ی وڵاتانیش بكات، چونكه هه‌موو ستاندارد و پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی تێدا به‌رجه‌سته بووه".
دكتۆر پێشه‌وا عومه‌ر راشیگه‌یاندووه كه "گه‌ردین گروپ هه‌میشه به‌ڵێنی داهێنان و به‌ره‌وپێشچوون ده‌دات له‌بواره‌كانی خۆیدا".
هاوكات زۆر سوپاسی بێپایانی دامه‌زراوه جیاوازه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم و لایه‌نه په‌یواندیداره‌كانی دیكه‌ی كرد، كه به‌رده‌وام پشتیوان و هاوكاری پێشخستنی كه‌رتی پیشه‌سازی وبه‌رهه‌می نێوخۆیی كوردستان بوون.
كێڵگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی سورێن، كه یه‌كێكه له پڕۆژه‌كانی گه‌ردین گروپ، ده‌كه‌وێته گوندی گرێزه له‌ده‌شتی شاره‌زوور، توانای به‌رهه‌مهێنانی 150 ملیۆن هێلكه‌ی هه‌یه له‌ساڵێكدا و به‌رده‌وامیش له فراوانبووندایه، هه‌روه‌ها هه‌لی كاری ڕاسته‌وخۆی بۆ زیاتر له 150 كه‌س له ناوچه‌كه‌دا دابین كردووه و سه‌دان هه‌لی كاری ناڕاسته‌وخۆشی له بواره جیاوازه‌كانی دیكه‌دا دابین كرووه.
PM:10:36:05/01/2025
ئه‌م بابه‌ته 4544
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت