کەشناسیی هەرێم: بەفر و باران دەبارێت و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە


وێستگەنیوز-

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاوازەکانی بڵاوکردەوە.

کەشناسیی هەرێم راگەیاند، "ئەمڕۆ یەکشەممە 5ی کانونی دووەمی 2025، ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، لە شەودا هەورى تەواو دەبێت لەگەڵ بارینى نمە باران لەسەر هەندێک ناوچەى شاخاویی، هەروەها لە ناوچە سنوورییەکان کەمێک بەفر دەبارێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ".

ئاماژە بەوەشکراوە، "ئاسمان هەور دەبێت لە تەواوى ناوچەکەمان لەگەڵ بارینى نمە بارانى پچر پچر لە سەر هەندێ ناوچەى شاخاویی و لوتکەى شاخە بەرزەکان لە ناوچە سنوورییەکان بەفر بارین دەبێت لە سەنتەرى پارێزگاى دهۆک و سنوورى ناوچە شاخاوییەکانى پارێزگاى هەولێر ئەگەرى دابارین زیاتر دەبێت، هەروەها پلەکانى گەرما نزم دەبێتەوە بەتایبەتى نزمترین پلەکانى گەرما بە نزیکەى (4-6) پلەى سیلیزى بەرزترین پلەکانى گەرما بەنزیکەى (2-4)پلەى سیلیزى".

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر :14 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 12پلەى سیلیزى
دهۆک : 13 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 15 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 12 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 13 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 1 پلەى سیلیزى
سۆران : 7 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 16 پلەى سیلیزى














AM:11:55:05/01/2025


ئه‌م بابه‌ته 4892 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت