"219 هەزار مووچەخۆر لەڕێگەی هەژماری من مووچە مانگی 11 وەردەگرن"
وێستگەنیوز- شاهین فواد
ئەمڕۆ یەکشەممە 5ی کانونی دووەمی 2025، دابەشکردنی مووچەی مانگی 11ی 2024 دەستیپێکرد، بەرپرسی میدیایی و راگەیاندنی پڕۆژەی هەژماری من رایدەگەیەنێت، بۆ ئەم مانگە 219 هەزار کەس لەڕێگەی هەژماری من-وە مووچە وەردەگرن.
رێبین کامەران، بەرپرسی میدیایی و راگەیاندنی پڕۆژەی هەژماری من بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "بۆ مووچەی مانگی 11 ئەو مووچەخۆرانەی لە رێگەی هەژماری من-وە مووچە وەردەگرن ژمارەیان 219 هەزار مووچەخۆرە".
ئاماژەی بەوەشکرد، "لەو 219 هەزارە مووچەخۆرە 37 هەزار 500 پێشمەرگەن، 181 هەزار 830 فەرمانبەری مەدەنین و 65 هەزار و 350یان مامۆستان".
بەرپرسی میدیایی و راگەیاندنی پڕۆژەی هەژماری من ئەوەشی خستەڕوو، "تائێستا 720 هەزار کەس لە هەژماری من تۆمارکراون لە کۆی یەک ملیۆن سوومەند، هەروەها 550 ئامێری ATM دانراوە لە 200 شوێن".
AM:11:12:05/01/2025
ئهم بابهته 2896
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت