بەشێک لە مووچەخۆران مووچەی دوو مانگ وەردەگرن
وێستگەنیوز- سازگار ئەحمەد
سەرپەرشتیاری بنكەكانی تۆماری بایۆمەتریی هەولێر رایدەگەیەنێت، ئەو مووچەخۆرانەی کێشەی کۆدی بایۆمەتری و (UPN) چارەسەرکراوە دەتوانن مووچە مانگی 10 و 11 پێکەوە وەربگرن.
ئەمڕۆ یەکشەممە 5ی کانونی دووەمی 2025 ژیار ئەکرەم، سەرپەرشتیاری بنكەكانی تۆماری بایۆمەتریی هەولێر بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "کێشە بەشێکی زۆری ئەو مووچەخۆرانە چارەسەر کراوە کە لەکاتی دابەشکردنی مووچەی مانگی 10ی ساڵی رابردوو کێشەیان بۆ دروستبوو بەهۆی ئەوەی کۆدی بایۆمەتری و (UPN)یان نەکردبوو".
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەو مووچەخۆرانەی کێشەکانیان چارەسەر بووە کۆدی بایۆمەتری و (UPN)یان کردووە دەتوانن مووچەی مانگی 10 و 11 پێکەوە وەربگرن".
سەرپەرشتیاری بنكەكانی تۆماری بایۆمەتریی هەولێر ئەوەشی خستەڕوو، "رێژەیەکی کەمی مووچەخۆر ماوە کێشەی بایۆمەتری و (UPN)یان هەبێت، مووچەی ئەو کەسانە رادەگیرێت تاوەکو کێشەکەیان چارەسەر دەبێت".
لە کۆتایی ساڵی رابردوودا حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا هەر مووچەخۆرێک کۆدی بایۆمەتری و (UPN)ی نەبێت مووچەکەی رابگیرێت.
AM:10:17:05/01/2025
ئهم بابهته 3524
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت