نووسراوێکی کۆمسیۆن: دانا ئەحمەد مەجید رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان نییە
وێستگەنیوز- سازگار ئەحمەد
بەپێی نوێترین نووسراوی کۆمسیۆن باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بێت، دانا ئەحمەد مەجید تەنیا رێگەپێدراو (مخول)ـە بەشێوەی کاتی بۆ بەڕێوەبەردنی گۆڕان، نەک رێکخەری گشتی، ئەندامێکی جڤاتیش لەرێگەی وێستگەنیوزەوە روونکردنەوە دەدات.
نووسراوەکە لە رۆژی 24ی کانونی یەکەمی 2024 دەرچووە وەک لە نووسراوەکەدا هاتووە، کۆمسیۆن باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دانا ئەحمەد مەجید، کە ئێستا خۆی بە رێکخەری گشتیی گۆڕان ناساندووە تەنیا رێگەپێدراو (مخول)ـە بەشێوەی کاتی بۆ بەڕێوەبەردنی گۆڕان، نەک رێکخەری گشتی.
بەپێی ئەو نووسراوە بێت، عومەری سەید عەلی تائێستا رێکخەری گشتییە و ئەندامانی خانەی راپەڕاندنیش دەسەڵاتی تەواویان هەیە.
هەروەها بەپێی ئەو بەڵگەیە، دەرکەوتووە عومەری سەید عەلی فێڵی لە دانا ئەحمەد مەجید و هەموو بزووتنەوەی گۆڕان کردووە.
وێستگەنیوز بۆ پشتڕاستکردنەوەی هەواڵەکە پەیوەندیی بە جوامێر خەلیل، ئهندامی جڤاتی نیشتمانی بزووتنهوهی گۆڕان کرد و رایگەیاند، "بەڵێ بابەتەکە راستە".
ئاماژەی بەوەشکرد، "بڕیارە سبەینێ یەکشەممە 5ی کانونی دووەمی 2025، وتەبێژی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان کۆنگرەی رۆژنامەوانی دەبێت لەسەر ئەو بابەت".
PM:11:35:04/01/2025
ئهم بابهته 12656
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت