بەڕێوبەرایەتیی بازرگانیی دانەوێڵەی هەولێر جوتیاران ئاگاداردەکاتەوە


وێستگەنیوز-

لە سبەینێوە دابەشکردنی چەکی گەنمی جوتیاران لە سایلۆکانی هەولێر و قوشتەپە دەستپێدەکات، لەگەڵ ئەو جوتیارانەی كۆیە كە گەنمەکانیان رادەستی گۆڕەپانی کۆیە کردووە.


ئەمڕۆ شەممە 4ی کانونی دووەمی 2025، بەڕێوبەرایەتیی بازرگانیی دانەوێڵەی هەولێر رایگەیاند، "سایلۆی هەولێر جوتياران ئاگادار دەکاتەوە رۆژی یەکشەمە، کە دەکاتە 5ی كانونی دووەمی 2025 دابەشکردنی چەکی جوتياران دەستپێدەکات، لە زنجیرە پێنج هەزار و 211 تا زنجیرە پێنج هەزار و 300، کە گەنمەکانیان رادەستی سایلۆی هەولێر کردووە و چەک وەردەگرن".

ئاماژە بەوەشکراوە، "دابەشکردنی چەکی جوتيارانی سنووری کۆیەش دەستپێدەکات لە زنجیرە هەزار و 101 تا زنجیرە هەزار و 200 کە گەنمەکانیان رادەستی گۆڕەپانی کۆیە کردووە لە سايلۆی قوشتەپە چەک وەردەگرن".

بەپێی راگەیاندراوەكە، جوتیاران دەتوانن پارەكانیان لە بانکی بەحرکە وەربگرن و ئەو کەسەی چەکی بەناوەوەیە دەبێت خۆی ئامادەبێت یاخود بریکارنامەی (وەکالە) پەسەندکراوی ئەمساڵی پێ بێت، ئەگەر خاوەن چەک وەفاتی کردبوو دەبێت دابەشنامەی (شەرعی یان یاسایی) بهێنێت لەگەل بریکارنامەی گشت وارسەکان.

هەروەها بەڕێوبەرایەتیی بازرگانیی دانەوێڵەی هەولێر باسی لەوەشكردووە، "کاتی وەرگرتنەوەی چەک کاتژمێر 9:00ی بەیانی تا وەکو 1:00ی دوای نیوەڕۆ دەبێت".


PM:07:32:04/01/2025


ئه‌م بابه‌ته 8028 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو