وتەبێژی یەکێتیی زانایانی هەرێمی کوردستان: ساڵی 2024 کێشە خێزانییەکان بەراورد بە ساڵی 2023 زیادیانکردووە
وێستگەنیوز-
وتەبێژی یەکێتیی زانایانی هەرێمی کوردستان لەبارەی ئاماری کێشە خێزانییەکان و جیابوونەوەی هاوسەران لە ساڵی رابردوو زانیاریی دەخاتەڕوو، دەڵێت، "ساڵی 2024 کێشە خێزانییەکان زیاتر بوو بەراورد بە ساڵی 2023".
د. عەبدوڵڵا شێرکاوەیی، وتەبێژی یەکێتی زانایانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ساڵی رابردوو سێ هەزار و 461 کێشەی خێزانی هێنراونەتە لامان، لەو ژمارەیە دوو هەزار و 121 کێشەیان چارەسەرکران و هەزار و 340 کێشەش بە جیابوونەوە کۆتایی هاتووە".
ئاماژەی بەوەشکرد، "کێشە خێزانییەکان بەراورد بە ساڵی 2023 زیادیان کردووە، بەڵام جیابوونەوە کەمتر بووەتەوە، چونکە ساڵی 2023 ژمارەی کێشە خێزانییەکان دوو هەزار و 828 کێشە بوون، جیابوونەوەش هەزار و 391".
PM:05:00:04/01/2025
ئهم بابهته 8796
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت