لەبەر ئەوەی هاوسەرگیری لەگەڵ نەکرد بە دووکانەکەیەوە سووتاندی
وێستگه‌نیوز_
رۆژی پێنجشەممە، 2ی کانوونی دووەمی 2025، لەلایەن
پیاوێکەوە، ئاگر لە دووکانێکی بەرگدرووی خانمان بەردرا، کە لە لایەن ژنێکی تەمەن
27 بە ناوی غەزالە حدودی بەڕێوەدەبرا، بە هۆیەوە لە %80 جەستەی سووتا.
لەم بارەیەوەشەوە، تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی
شاری سنه ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كه‌ن، غه‌زاله حدودی دوكانی دورینی جل و به‌رگی
خانمانی هه‌بووه، چه‌ند جارێك پیاوێك داوای هاوسەرگیری لێکردووە، به‌ڵام ڕه‌تیكردۆته‌وه
هاوسەرگیری لەگەڵدا بکات.
به‌پێی زانیارییه‌كان، پیاوەکه ماوه‌یه‌كی
زۆر به‌هۆكاری ئه‌و ڕه‌تكردنه‌وه‌یه نیگه‌ران بووه، دواتر رۆژی پێنجشەممە، 2ی کانوونی
دووەمی 2025، چووەتە دووکانی غەزالە، بەنزینی
بە دووکانەکەیدا کردووە و ئاگری تێبەرداوە.
له‌كاتی سه‌ره مه‌رگدا غه‌زاله به باوكی
ڕاگه‌یاندووه كه رووداوه‌كه له‌ئه‌نجامی ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و پیاوه‌وه بووه‌و
نه‌یویستووه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ بكات و دەستبەجێ هێزه ئه‌منییه‌كانش
پیاوه‌كه‌یان ده‌ستگیركردووه.
PM:02:41:04/01/2025
ئه‌م بابه‌ته 10188
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت